English | عربي



تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ واتسئاپ زیاد کرا

2018/10/30 | 11:09

هەواڵی کوردستان -

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتسئاپ)، تایبەتمەندییەکی نوێیان لەسەر ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەست کرد.ئەمڕۆ سێشەممە 30/10/2018، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، بەرپرسانی واتسئاپ، تایبەتمەندیی ناردنی ستیکەریان لەسەر ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەشێوەیەکی فەرمی و لە سەرانسەری جیھاندا بەردەست کردووە.پێشتر تایبەتمەندیی ناردنی ستیکەر لە پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک و ڤایبەر) بەردەست بوون، بەڵام لە واتسئاپدا نەبوو، لەمەودوا بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامەش دەتوانن ستیکەری جیاواز بۆ یەکدی بنێرن.پڕۆگرامی واتسئاپ لە ساڵی 2009دا کارا کرا، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا یەکێکە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی پڕۆگرامی ڤایبەر.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ تێگیرانی مووشەک لەلایەن هێزە خۆراگرەکان لە کاردانەوە بە پەلاماری زایۆنییەکان

⋙ بەشێکی کورت لە بەشی 5ی زنجیرە درامای باخی سەرهەنگ

⋙ شکستی پارتی میرکیل لەهەڵبژاردنەکانی هامبورگ

⋙ داخرانی سنوورەکان کاتین/ دانوستانی وەزارەتی دەرەوە لە گەڵ دراوسێیەکان

⋙ په‌یمانگایه‌كی تایبه‌ت به‌وتارخوێندن دروستده‌كرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ئیسرائیل پێشوازی له‌ ره‌فتاری هێزه‌كانی كرد بۆ شێواندنی ته‌رمی فه‌له‌ستینییه‌ك

⋙ ڤیدیۆ؛ ئەستێرەیەکی کەناڵی زانستی ئەمریکی لەکاتی تاقیکردنەوەیەکدا گیانیلەدەستدا


زۆرترین بینراو