English | عربي



بەکارھێنانی ماسنجەری فەیسبووک ئاسان دەکرێت

2018/10/27 | 10:27

هەواڵی کوردستان -

جێگری بەرپرسی سەرەکیی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک) ئاشکرای کرد، پڕۆگرامەکە ئاسان دەکرێت و چەند تایبەتمەندییەکی نوێشی بۆ زیاد دەکرێت.ڕۆژی ھەینی 26/10/2018، ستان چەدنۆڤسکی، جێگری بەرپرسی سەرەکیی ماسنجەری فەیسبووک، لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: "لە داھاتوویەکی نزیکدا دیزاینی ماسنجەری فەیسبووک دەگۆڕدرێت و بەکارھێنانیشی ئاسان دەکرێت".دەشڵێت: "توێژینەوەیەکی نوێمان لەنێو خەڵکیدا لەبارەی ماسنجەر ئەنجام داوە، لەنێو ھەر 10 کەسدا، حەوت کەس داوای ئاسانکردنی چۆنیەتیی بەکارھێنانی پڕۆگرامەکەیان کردبوو".چەدنۆڤسکی ئاماژەی بەوەش دا، جگە لە ئاسانکردنی ماسنجەر، چەندین تایبەتمەندیی نوێ بۆ پڕۆگرامەکە زیاد دەکرێت، تایبەتمەندیی پرسیارکردن، ناردنی شوێنی خۆت لەسەر نەخشە، یارییەکانی نێو پڕۆگرامەکە و پەیوەندیی ڤیدیۆیی بەکۆمەڵ لە ڤێرژنە نوێیەکەی ماسنجەردا وەک خۆیان دەمێننەوە و لانابردرێن.پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ عادل عەبدولمەهدی دواین هەڵوێستی سەبارەت بە دۆخی عێراق راگەیاند

⋙ ئۆردوغان لەبەردەم پێشوازیەكی ساردوسڕدایە

⋙ كارگەیەكی ریسایكلین دادەخرێت

⋙ فەرمانی دەستگیركردن بۆ راكان جبوری دەرچوو

⋙ کەشوهەوای زستانی ئەمساڵی کوردستان چۆن دەبێ؟

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كۆبانێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه‌ كوژران و بریندار بوون

⋙ بەڤیدیۆ: خەڵکی ناڕازی کۆبانێ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان روسیا و تورکیا بەردباران دەکەن


زۆرترین بینراو