English | عربي



دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی کەرکووک دەستگیر کران

2018/10/14 | 09:24

هەواڵی کوردستان - هەشت کەس بریندار بوون

 

دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی کەرکووک، دەستگیر کران.

 

شەوی شەممە 13/10/2018، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی تەنەک لە کەرکووک تەقییەوە و بووە هۆی برینداربوونی هەشت کەس.

 

رۆژی یەکشەممە 14/10/2018، دژەتیرۆری عێراقی رایگەیاندووە، کە دوو گەنجی خەڵکی مووسڵیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکە دەستگیر کردووە و تەقەمەنیش لە ماڵەکەیاندا دۆزراوەتەوە.

 

ئەو دوو گەنجە برای یەکترن و بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، هاوشێوەی سەدان هەزار کەسی مووسڵ، ئاوارەی شارەکانی دەوروبەر بوون.

 

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ مانگرتوانی نامەیەکیان ئارستەی سەرۆکی شارەوانی کاسێل-ی ئەڵمانیا کرد

⋙ هەدەپە کاندیدى خۆى بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا دیارییکرد

⋙ كه‌شناسی: شه‌پۆلێكی باران رو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

⋙ په‌رله‌مانتارێكى عێراق واده‌ى ناردنى بودجه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات

⋙ ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی ئاسایی دەبنەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ: ڤێ ئافره‌تا ئه‌فریقی ترامپ مه‌نده‌هوش کریه‌

⋙ كۆمپانیای "هۆندا" نمایش بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دەكات "+ڤیدیۆ"


زۆرترین بینراو