2018/10/14 | 09:09
هەواڵی کوردستان - خەندان-قەشە ئەندرۆ برونسن دوای سەردانكردنی بۆ كۆشكی سپی و كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەبارەی توركیاوە دواو و وتی، "توركیامان خۆشدەوێت.
گەلی تورك-مان خۆشدەوێت".قەشە ئەندرۆ برونسن رۆژی هەینی رابردوو بە بڕیاری دادگای توركیا لە زیندان ئازادكرا، ئەوەش دوای دوو ساڵ لە زیندانیكردنی لەو وڵاتە بەتۆمەتی پەیوەندی بە هەوڵی كوردەتا شكست خواردووەكەی ساڵی 2016ی توركیا و پەیوەندی بە پەكەكەوە.قەشە برونسن دوێنێ شەممە دوای ئەوەی سەردانی كۆشكی سپی كرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆبووەوە رایگەیاند، "گەلی توركیا گەلێكی گەورەیە، ئەمە دەزانم".لە وەڵامی پرسیارێكی دۆناڵد ترەمپ، بەوەی كە ئایا جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە توركیا یاخود نا برونسۆن وتی، "توركیامان خۆشدەوێت، گەلی تورك-مان خۆشدەوێ، 25 ساڵ لەو شوێنە ژیایین". هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لەبارەی ئازادكردنی قەشە برۆنسن وتی، "زۆر سوپاسی سەرۆك كۆمار ئەردۆغان دەكەم، هەنگاوێكی گەورەیە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكان بگەرێتەوە ئاستی پێشوو".ترەمپ جەختی لەوەكردەوە، لە دوای ئازادكردنی برونسۆن بۆچوونەكانیان لەبارەی توركیا بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ جیاوازە و وتیشی، "ئێستا چانسێكمان لەبەردەستدایە كە ببینە خاوەن پەیوەندییەكی نایاب لەگەڵ توركیا".