English | عربي



ترەمپ پرسیارێکی چاوەڕواننەکراو لە قەشە ئەمریکییەکە دەکات

2018/10/14 | 08:51

هەواڵی کوردستان - قەشە دوعا بۆ ترەمپ دەکات

 

سەرۆکی ئەمریکا لەدیدارێکیدا لەگەڵ قەشە ئازادکراوەکە، پرسیارێکی چاوەڕواننەکراو لە قەشەکە دەکات.

 

رۆژی هەینی 12/10/2018، دادگای شاری ئیزمیر لە تورکیا، تۆمەتەکانی سەر ئەندرۆ برانسۆنی قەشەی ئەمریکی رەت کردەوە و بڕیاری ئازادکردنی دا.

 

رۆژی شەممە 13/10/2018، ئەندرۆ برانسۆن، قەشەی ئەمریکی بە فڕۆکەیەکی سەربازی لە تورکیاوە بە بەکارهێنانی خاکی ئەڵمانیا وەک ترانزێک، گەیشتەوە وڵاتەکەی و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) پێشوازیی لە خۆی و هاوسەرەکەی کرد.

 

لە دیدارەکەدا، کە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوە، جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکی و ژمارەیەک کۆنگرێسمان ئامادەی بوون، دۆناڵد ترەمپ لە ئەندرۆ برانسۆن و هاوسەرەکەی پرسی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە مانگی 11ـی 2016 دەنگیان بە کام کاندید دا؟

 

پرسیارەکە بۆ قەشە و هاوسەرەکەی چاوەڕواننەکراو بوو، بۆیە دوای ماوەیەک بێدەنگ بوون، دۆناڵد ترەمپ هەر خۆی وەڵامی دایەوە و گوتی ”من وەڵامەکە دەزانم“.

 

هەر لە دیدارەکەدا، قەشە ئەندرۆ دەستی خستە سەر شانی سەرۆکی ئەمریکا و نزای بۆ کرد تا خودا ”حیکمەتێکی زۆر“ی بداتێ.

 

بەهۆی دەستبەسەرکردنی ئەو قەشە ئەمریکییە، دۆناڵد ترەمپ چەندین سزای ئابووری بەسەر تورکیادا سەپاندبوو، کە سزاکان ببوونە هۆی خراپبوونی ئابووریی تورکیا و دابەزینی بەهای دراوی ئەو وڵاتە.

 

چاودێران پێیان وایە بە ئازادکردنی ئەو قەشە ئەمریکییە، سزاکانی ئەمریکا بەسەر تورکیا کەم دەکرێنەوە و بەهای لیرەی ئەو وڵاتەش بەرز دەبێتەوە.

 

قەشە ئەندرۆ برانسۆن، کە قەشەیەکی ئەمریکییە و لە تورکیا دەژی، نزیکەی دوو ساڵە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپی فەتحوڵڵا گیولەن، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ئیزمیر لە تورکیا، دەستبەسەر کراوە.

 

حکوومەتی تورکیا فەتحوڵڵا گیولەن بە پیلاندانان بۆ کودەتا شکستخواردووەکەی بەشێک لە فەرماندەکانی سوپای تورکیا لە تەمموزی 2016 تۆمەتبار دەکات و داوا لە ئەمریکا دەکات بینێرێتەوە تورکیا، کە ئێستا لە ویلایەتی پەنسلڤانیا دادەنیشێت.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ل ده‌ڤه‌ره‌كا هه‌رێمێ 10 سه‌نته‌مه‌ترێن به‌فرێ بارينه‌

⋙ پەرلەمانتارێکی کورد بۆ ڕۆحانی: بوەستن لە وێرانکردنی خاکی کوردستان و کوشتنی گەنجەکانمان

⋙ يوڤه‌نتۆس ب جوداهيه‌كا مه‌زن يا خالان سه‌ركێشا خۆلا ئيتالى يه‌

⋙ پێشبينيكه‌ره‌ك 9 پێشبينيێن ترسناك ل سالا 2019 دكه‌ت

⋙ ب وێنه‌ – نهێنيه‌كا دى يا قه‌زافى ئاشكرا دبيت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ : دوو جوڵانەوەی سەرنجڕاکێشی کریستیانۆ و کانسیلۆ

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یەکەمی یۆڤێنتۆس دژی ئەنتەر


زۆرترین بینراو