English | عربي




2018/10/14 | 08:36

هەواڵی کوردستان - خەندان- خۆشناو حسێنفەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی كەركوك دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی شەوی رابردووی كەركوكی راگەیاند.لیوا روكن مەعن سەعدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی كەركوك لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، "كاتژمێر 8:00ی شەوی رابردوو لە گەڕەكی مەمدودە لە رۆژهەلاتی شاری كەركوك تەقێنرایەوە و بووە هۆی برینداربوونی چەند هاوڵاتییەك، كە یەكێكیان منداڵە".ئاماژەی بەوەشكرد، دوای تەقینەوەكە هێزێكی سەر بە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئۆپەراسیونێكدا ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەیان دەستگیریان كردووە.لیوا روكن مەعن سەعدی دەشڵێت، "تیرۆریستان دوای ئەوەی شكستیان هێناوە لە گواستنەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبرێژكراوەكە بۆ شوێنی مەبەستیان ئۆتۆمبێلەكەیان لە سەنتەری كەركوك تەقاندووەتەوە".










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ل نێزیک ھەڤبەستا ڤی یاریزانێ مەدرید دێ ل ئەنتر میلان ھێتە راگەھاندن

⋙ سەدان هەزار منداڵی یەمەنی لە مەترسی مردندان

⋙ نەیارەتیی ئەورووپاییەکان لەگەڵ داخوازی ئەمریکا بۆ مانەوەی ئەوان لە سووریا

⋙ هێزی ئێراقی ١٣ سەرکردەی فەرەنسیی داعشیان لە سورویا قۆڵبەست کردووە

⋙ کۆنفرانسى گەنجانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ڕۆژی٣هەمدا بەردەوامە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ: ڤێ ئافره‌تا ئه‌فریقی ترامپ مه‌نده‌هوش کریه‌

⋙ كۆمپانیای "هۆندا" نمایش بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دەكات "+ڤیدیۆ"


زۆرترین بینراو