English | عربي



دێرەزوور؛ شەڕڤانان رووبەڕووی هێرشی پێچەوانەی داعشن دەبنەوە

2018/10/13 | 23:27

هەواڵی کوردستان -  خەندان- خۆشناو حسێنروانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە چەكدارانی داعش لە دێرەزوور هێرشی پێچەوانە دژی شەڕڤانانی هێزەكانی سوریا دیموكرات (هەسەدە) ئەنجامدەدەن و تەنها لە چوار رۆژی رابردوودا 37 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، چەكدارانی داعش لە كۆتا مۆڵگەكانیان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور سوودیان لە رەشەبای لماوی وەرگرتووە و لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە بە بەردەوامی هێرشی پێچەوانە دەكەنە سەر شەڕڤانان هەسەدە.ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكاندا لە چوارشەممەی رابردووەوە تا ئێستا 37 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و 58 چەكداری داعش-یش كوژراون، كە زۆربەیان بەهۆی بۆردومانی هاوپەیمانانەوە كوژراون.رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوری بە ئاژانسی فرانس پرێس راگەیاند، "داعش بەردەوامە لە هێرشی پێچەوانە لە ناوچەی هەجین، لە كاتێكدا رەشەبای لماوی ئەركی شەڕڤانانی هەسەدە و فرۆكەكانی هاوپەیمانانی لە رووبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی داعش سەخت كردووە".لە لایەكی دیكەوە چەكدارانی داعش دوێنێ هەینی هێرشیان كردووەتە سەر كامپی ئاوارەكان لە ناوچەی بەحرە، كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی شەڕڤاناندایە و زیاتر لە 100 خێزانی تێدا نیشتەجێن و زۆربەیان خێزانی ئەو چەكدارانەی داعشن كە لە شەڕەكاندا كوژراون.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هۆکارانی سووکایەتی کردن بە پیرۆزییە مەزەبییەکان لە کارەکانیان دەر کران

⋙ عێراق ڕۆڵی گرینگی لە کەم کردنەوەی گرژی نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێت  

⋙ پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی ھەرێم ھەڵدەبژێرێت

⋙ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی ده‌كرێت

⋙ رۆژی سێشەممە سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێردرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ: ترومبێلا ئێكێ يا فول کارەب گەھشتە کوردستان و عیراقێ

⋙ ڤیدیۆی قورئان خوێندنەوەی بینەرانی بەرنامەی ساباتی نوور


زۆرترین بینراو