English | عربي



په‌رله‌مانتاران: دانیشتووانى پارێزگایه‌كی سوننه‌ قه‌ده‌غه‌ن بچنه‌ به‌غدا

2018/10/13 | 22:36

هەواڵی کوردستان -

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13/ 10/ 2018، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، نوێنه‌رانى پارێزگاى ئه‌نبار له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ڕایان گه‌یاند، چوونه‌ ناو شارى به‌غدا له‌ دانیشتووانى پارێزگاكه‌یان، قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

 

په‌رله‌مانتارانى ئه‌نبار، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ده‌ڵێن: "تائێستاش ڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن دانیشتووانى ئه‌نباره‌وه‌، له‌كاتى ڕێگه‌گرتنیان له‌چوونیان بۆ به‌غدا، داواى به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن".

ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك، ناسنامه‌ى ئه‌نبارى هه‌ڵگرتبێت، له‌ خاڵى پشكنینی شه‌عب، ڕێگه‌ى پێنادرێت بچێته‌ به‌غدا و تا كاتژمێر 7ى به‌یانى، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ، پاشان به‌كاروانى ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ده‌برێن تا ده‌گه‌یندرێنه‌ خاڵى پشكنینی سقوور له‌ فه‌لوجه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش: "ئه‌وپه‌ڕى سووكایه‌تیكردنه‌ به‌دانیشتووانى پارێزگاكان".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، كه‌ خاڵى پشكنینی سقوور له‌ دیوى فه‌لووجه‌، ئه‌ویش له‌كاتژمێر 10ى شه‌و ده‌رگا به‌ڕووى دانیشتووانى ئه‌نباردا داده‌خات و ڕێگه‌ نادات به‌ره‌و به‌غدا بچن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى به‌هۆى خاوى پشكنینه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆتۆمبێل به‌سه‌ریه‌كدا كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بن.

په‌رله‌مانتاره‌كانى ئه‌نبار، داوا له‌ وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگرى و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌غدا ده‌كه‌ن، ئه‌و ڕێكارانه‌ به‌رامبه‌ر دانیشتووانى پارێزگاى ئه‌نبار، كۆتایی پێبهێنن و هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى دیكه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا، بكه‌ن.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ل ده‌ڤه‌ره‌كا هه‌رێمێ 10 سه‌نته‌مه‌ترێن به‌فرێ بارينه‌

⋙ پەرلەمانتارێکی کورد بۆ ڕۆحانی: بوەستن لە وێرانکردنی خاکی کوردستان و کوشتنی گەنجەکانمان

⋙ يوڤه‌نتۆس ب جوداهيه‌كا مه‌زن يا خالان سه‌ركێشا خۆلا ئيتالى يه‌

⋙ پێشبينيكه‌ره‌ك 9 پێشبينيێن ترسناك ل سالا 2019 دكه‌ت

⋙ ب وێنه‌ – نهێنيه‌كا دى يا قه‌زافى ئاشكرا دبيت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ : دوو جوڵانەوەی سەرنجڕاکێشی کریستیانۆ و کانسیلۆ

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یەکەمی یۆڤێنتۆس دژی ئەنتەر


زۆرترین بینراو