English | عربي



وادەی دابەشكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان راگەیەندرا

2018/10/13 | 22:21

هەواڵی کوردستان - خەندان- سالار محه‌مه‌ددابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام هەیەو رۆژى دووشه‌ممه‌ مووچەی خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت دابەش دەكرێت.سامان حسێن، سكرتێرى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند، رۆژى دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 15-10-2018 مووچه‌ى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت دابه‌ش ده‌كرێت.پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاندبوو، لەمەودوا خشتەی مووچە بڵاوناكرێتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.لەمساڵدا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تەنها شەش مووچەیان پێدراوە، تا ئێستاش دیارنییە مووچەی ئەو مانگانەی كە دەمێنێتەوە چۆن دابەش دەكرێت و حكومەتی هەرێمیش هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەداوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ نوشدارەک‏: ئێشا گەدێ یا ھەری بەربەلاڤ ژ زێدە خوارنێ یە

⋙ رۆژی ب دەرزیا ئەنسولینێ ناکەڤیت

⋙ پەیامی ئۆجالان بۆ مانگرتوان: چاوەڕێم کۆتایى بە چالاکییەکەتان بهێنن

⋙ سوبەھی پارێزگارێ نوو یێ نەینەوا و جێگرێ وی دێ دەست ب کار بن

⋙ بەشێک لە زنجیرە درامای ناز و نیاز - بەشی 2

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی قورئان خوێندنەوەی بینەرانی بەرنامەی ساباتی نوور

⋙ بەڤیدیۆ.. شەھێن جەمال دەنگۆی جیابوونەوە لە ھاوسەرەکەی ڕەت دەکاتەوە


زۆرترین بینراو