English | عربي



توركیا لەبارەی خاشقچی-یەوە دوا مۆڵەت دەداتە سعودیە

2018/10/13 | 22:21

هەواڵی کوردستان - خەندان- خۆشناو حسێنحكومەتی توركیا تاوەكو سبەی یەكشەممە وەك مۆڵەت دەدات حكومەتی ریاز، تاوەكو رێگەی پێبدات تیمی لێكۆڵینەوەی توركیا بچنە ناو كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ئیستانبوڵ و ماڵی كونسوڵ.رۆژنامەی یەنی شەفەقی نزیك لە حكومەتی توركیا بڵاویكردەوە، ئەنقەرە تاوەكو سبەی یەكشەممەی وەكو دوا مۆڵەت دەداتە سعودیە، بۆ ئەوەی رێگەی پێبدات پشكنین بۆ كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ئیستانبوڵ و ماڵی كونسوڵەكەی بكات، كە 300 مەتر لە كونسوڵخانەكەوە دوورە.بەپێی رۆژنامەكە، وەزارەتی دەرەوەی توركیا حكومەتی ریاز-ی ئاگاداركردووەتەوە، ئەگەر مۆڵەتی پشكنین بۆ نەدات بۆ ئەو شوێنانەی كە گومانیان لەسەرە ئەوكات هەموو دیپلۆماتكارانی سعودیە لە توركیا دەردەكرێن. هاوكات تیمی پشكنینی توركیا داوای لێكۆڵینەوەی كردووە لە ماڵی محەمەد ئەلكاتبی، كونسوڵی سعودیە لە ئیستانبوڵ، كە 300 مەتر لە كونسوڵخانەی سعودیەوە دوورە.هاوكات مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی رووداوی بێسەروشوێن بوونی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی سعوودی رایگەیاندووە، "لەبارەی سەلامەتی لێكۆڵینەوەكان و ئاشكراكردنی ھەموو راستییەكان، تاكو ئێستا ھیچ ھەماھەنگییەكمان نەبینیووە، دەمانەوێت ھەماھەنگی ببینین".










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ل نێزیک ھەڤبەستا ڤی یاریزانێ مەدرید دێ ل ئەنتر میلان ھێتە راگەھاندن

⋙ سەدان هەزار منداڵی یەمەنی لە مەترسی مردندان

⋙ نەیارەتیی ئەورووپاییەکان لەگەڵ داخوازی ئەمریکا بۆ مانەوەی ئەوان لە سووریا

⋙ هێزی ئێراقی ١٣ سەرکردەی فەرەنسیی داعشیان لە سورویا قۆڵبەست کردووە

⋙ کۆنفرانسى گەنجانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ڕۆژی٣هەمدا بەردەوامە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ: ڤێ ئافره‌تا ئه‌فریقی ترامپ مه‌نده‌هوش کریه‌

⋙ كۆمپانیای "هۆندا" نمایش بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دەكات "+ڤیدیۆ"


زۆرترین بینراو