English | عربي



یۆنان؛ لە رووداوێكدا 11 پەنابەر گیانیان لەدەستدا

2018/10/13 | 21:48

هەواڵی کوردستان - خەندان- خۆشناو حسێنلە ئەنجامی پێكدادانی پاسێك و بارهەڵگرێكدا ئەمڕۆ شەممە لە نزیك بەندەری كاڤالای یۆنان 11 پەنابەر گیانیان لەدەستدا.بەپێی رادیۆی "ئی ئاڕ ئەی" یۆنانی، ئەو پەنابەرانە لە سەر رێگا بوون لە توركیاوە بۆ یۆنان و لەو 11 كەسەش سیانیان منداڵ بوون.تا ئێستا وردەكاری لەبارەی رووداوەكەوە نەخراوەتەڕوو، بەڵام بەپێی راپۆرتەكان شۆفێری بارهەڵگرەكە بە سووكی بریندار بووە و 11 كەسی دیكەش كە پەنابەر بوون گیانیان لەدەستداوە.هاوكات بەپێی راپۆرتی فەرمی حكومەتی یۆنان، لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا 12 هەزار پەنابەر لە رێگای وشكانییەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.تا ئێستا راپۆرتەكە ناسنامەی ئەو 11 پەنابەرەی ئاشكرا نەكردووە، كە لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ سەرکردەیەکی یەکگرتوو وەڵامێکی توندی سۆران عومەر دەداتەوە

⋙ 350 ملیۆن دۆلاری قەرزی بانكە ئەهلییەكان دەدرێتەوە

⋙ گرووپی شاخەوانیی هەڵگورد بەسەر چیای حەساری سه‌كران سەرکەوتن

⋙ ڤیدیۆ؛ چین درێژترین پردی لە جیهاندا دروستكرد

⋙ رێككەوتنی نێوان ئاكپارتی و مەهەپە هەڵوەشێندرایەوە باخچەلی: چیتر چاوەڕوانییمان بۆ بەستنی هاوپەیمانیی نەماوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ چین درێژترین پردی لە جیهاندا دروستكرد

⋙ ڤیدیۆ؛ سەركردەیەكی داعش لە ژێر زەویدا دەستگیركرا


زۆرترین بینراو