English | عربي



تەرمی چوار پەنابەری خەڵكی پارێزگای دهۆك و زاخۆ دەگەڕێنرێنەوە هەرێم

2018/10/13 | 21:48

هەواڵی کوردستان - خەندان- سالار محەمەدسەرۆكی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە تەرمی چوار پەنابەرەكەی پارێزگای دهۆك و زاخۆ دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان، دوای ئەوەی لە رووداوەكەی 10ی ئەم مانگەدا لە دەریای ئیجەدا خنكان.ئاری جەلال، سەرۆكی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، لەكۆی 35 پەنابەر كە 15 پەنابەریان كورد بوون و دانیشتووی پارێزگای دهۆك و زاخۆ بوون لە ئاوی دەریای ئیجە خنكان، تەنها تەرمی چوار پەنابەریان دۆزراوەتەوە و یەك پەنابەریش رزگاری بوەو 11 پەنابەریش كە زۆرینەیان منداڵن تا ئێستا بێسەروشوێنن.ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ یەكشەممە نوێنەریان لە فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران دەچێتەوە شوێنی رووداوەكە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ پۆلیسی دەریاوانی دەست پێدەكەنەوە بۆ ئەوەی چارەنوسی تەرمەكانی دیكە بزانن.ئاری جەلال دەشڵێت، ئەگەر تاوەكو رۆژی دووشەممە هیچ تەرمی دیكە نەدۆزرایەوە، ئەوا ئەو چوار تەرمەی كە دۆزراونەتەوە دەهێنرێنەوە هەرێمی كوردستان.رونیشیكردەوە، ئەو چوار تەرمەی كە دۆزراونەتەوە سەرجەمیان ئەندامی دوو خێزانن و خەڵكی پارێزگای دهۆك و قەزای زاخۆ بوون.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ل ده‌ڤه‌ره‌كا هه‌رێمێ 10 سه‌نته‌مه‌ترێن به‌فرێ بارينه‌

⋙ پەرلەمانتارێکی کورد بۆ ڕۆحانی: بوەستن لە وێرانکردنی خاکی کوردستان و کوشتنی گەنجەکانمان

⋙ يوڤه‌نتۆس ب جوداهيه‌كا مه‌زن يا خالان سه‌ركێشا خۆلا ئيتالى يه‌

⋙ پێشبينيكه‌ره‌ك 9 پێشبينيێن ترسناك ل سالا 2019 دكه‌ت

⋙ ب وێنه‌ – نهێنيه‌كا دى يا قه‌زافى ئاشكرا دبيت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ : دوو جوڵانەوەی سەرنجڕاکێشی کریستیانۆ و کانسیلۆ

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یەکەمی یۆڤێنتۆس دژی ئەنتەر


زۆرترین بینراو