English | عربي



فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌رامبه‌ر عه‌بادی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت

2018/10/13 | 21:30

هەواڵی کوردستان -

به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2019 نه‌هاتووه‌، بۆیه‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامی، پرۆژه‌یاساكه‌، ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكى فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق، رای گه‌یاند: "بەهۆى ناونەهێنانى هەڵەبجە وەکو پارێزگایەک، ڕەشنووسى یاسای بودجەى ٢٠١٩ى عێراق، ڕەت دەکەینەوە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، لەکاتێکدا کە حکوومەتى عێراق ڕەشنووسى یاساى بودجەى ٢٠١٩ى ئامادە کردووە، ئەوەى مایەى سەرسوڕمانە بۆ جارێکى دیکە ئامادە نەبووە وەکو پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ پارێزگاى هەڵەبجەدا بکات.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئەم مامەڵەیەى حکوومەتى عێراق و پشتگوێخستنى پارێزگاى هەڵەبجە ڕەت دەکەنەوە.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "ساڵى ڕابردوو لەکاتێکدا حاڵەتێکى لەمشێوەیە ڕووی دایەوە، ڕووبەڕوو لەناو کۆبوونەوەیەکدا بە بەڕێز حەیدەر عبادى سەرۆک وەزیرانى عێراقم گوت، تۆ بە چی حەقێک وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا ناکەیت؟ لەکاتێکدا بە حەقى دەستوور هەڵەبجە پارێزگایە".

هەربۆیە، وه‌ك سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، كه‌: "ئەم ڕەشنووسەى بودجەى ٢٠١٩ ڕەت دەکەینەوە و کار دەکەین لەپێناو جێگیرکردنى ئیستیحقاق و مافە داراییەکانى هاووڵاتیانى پارێزگاى هەڵەبجە و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان بەبێ جیاوازى".










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی موسڵ 46 كه‌س بوونه‌ قوربانی

⋙ به‌رشه‌لۆنه‌ چاوی بڕیوه‌ته‌ تواناكانی یاریزانێكی تۆتنهام

⋙ ئیمیر: فاشیزم بۆ مانەوەى دەسەڵاتەکەى هێرش دەکاتە سەر کورد

⋙ رۆناڵدۆ وەڵامی ئیسکۆ دەداتەوە و ئامادەنییە باسی ریال مەدرید بکات

⋙ ڕۆژنامەیەک چەند وێنەیەکی تازەی مێسی دوای پێکانەکەی بڵاودەکاتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ سەركردەیەكی داعش لە ژێر زەویدا دەستگیركرا

⋙ ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : ئارسیناڵ ٣-١ لیسته‌ر سیتی


زۆرترین بینراو