English | عربي



په‌رله‌مانتارێك: مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانی پشكنه‌رانى ده‌رمان هه‌یه‌

2018/10/13 | 20:24

هەواڵی کوردستان - ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕای گه‌یاند، بەهۆی نەبوونی یاسایه‌ك بۆ پاراستنی ژیانیان، پشکنەرانی خۆراك و ده‌رمانى خراپبوو، ڕوبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ دەبنەوە.

عه‌بدولره‌حمان عه‌لى، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌ هه‌رێمى كوردستان 283 كۆمپانیاى ده‌رمان و پێداویستییه‌كانى ته‌ندروستى هه‌یه‌، كه‌ 180 كۆمپانیا ده‌رمان هاورده‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش واى كردووه‌، تاڕاده‌یه‌ك بێ به‌رنامه‌یی له‌ كوالێتى و جۆرى ده‌رمان و پێداویستییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، هه‌بێت".

 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ له‌ شار و شارۆچكه‌كاندا، لیژنه‌ى تایبه‌ته‌مه‌ند به‌ پشكنین و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ى ته‌ندروستى خراپبوو و ماوه‌ به‌سه‌رچوو هه‌یه‌، گوتیشی: "به‌ڵام زۆرێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌و لیژنانه‌، ڕوبه‌رووى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسى ده‌بنه‌وه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كوردستان، ڕونیشیكرده‌وه‌، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هاوكار و پشتیوانى ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و لیژنانه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌ پارێزگارى لێكردنیان و کارکردن بەیەسای کۆنی عێراقی، هێشتا ئه‌و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شانه‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامانى لیژنه‌كان به‌ ته‌واوه‌تى نه‌ڕه‌وینه‌ته‌وه‌: "ئومێد ده‌كه‌م خولى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، خه‌مێكى ئه‌و پرسه‌ بخۆن".










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ نەوزاد هادی لەبارەی پێشکەوتنی هەولێرە چی گوت؟

⋙ ئەردۆغان نهێنییەکانی پشت کوژرانی جەمال خاشوقچی ئاشکراکرد

⋙ سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان: به‌ كوژرانی خاشوقچی دڵته‌نگین به‌ڵام پێویستی زۆرمان به‌ پاره‌یه‌

⋙ دوو یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کران

⋙ ئەردۆغان زانیاری نوێ لەبارەی كوشتنی جەمال خاشقچی ئاشكرادەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ چین درێژترین پردی لە جیهاندا دروستكرد

⋙ ڤیدیۆ؛ سەركردەیەكی داعش لە ژێر زەویدا دەستگیركرا


زۆرترین بینراو