English | عربي



سه‌فین دزه‌یی بۆ (باسنیوز): حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی كاربه‌ڕێكه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدی باسى بودجه‌ ده‌كه‌ین

2018/10/13 | 20:24

هەواڵی کوردستان -

گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عه‌بادی ڕه‌شنووسه‌كه‌ى ئاماده‌ كراوه‌ و پشكى هه‌رێم به‌ كه‌متر له‌ 13% دیاری كراوه‌، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، كه‌ چاوه‌ڕێی حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ئێستا، گفتوگۆ ناكه‌ن.

سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ى ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2019، ڕای گه‌یاند: "وه‌ك ساڵانى پێشوو، حكوومه‌تى به‌غدا به‌بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاساكه‌ى داناوه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ له‌ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا، قه‌یرانى دارایی له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕووی داوه‌، كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هاتنى ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئاواره‌كان به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه‌، : "به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ حكوومه‌تى عه‌بادی خۆى نه‌كرد به‌خاوه‌نى ئه‌و كێشه‌ گه‌وره‌یه‌".

باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا، ژماره‌یه‌كی زۆر په‌رله‌مانتارى كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا هه‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌رگرى له‌ مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن، گوتیشی: "ئه‌وه‌ى كه‌ ئێستا داڕێژراوه‌ته‌وه‌، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى یاسای ساڵى پاره‌ و پشكى هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆیه‌تى، چونكه‌ ئه‌گه‌ر 12.67 بێت و دواى بڕینی بودجه‌ى سیادی و حاكیمه‌، پشكى هه‌رێم بۆ 8 و 9% كه‌م ده‌بێته‌وه‌".

ئاشكراشی كرد، كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی به‌غدا و هه‌ولێر، گفتوگۆ هه‌یه‌، گوتیشی: "یه‌كێك له‌كێشه‌كان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌ هه‌موو ساڵێك ده‌خرێته‌ بودجه‌وه‌ و پاره‌كه‌ش خه‌رج ناكرێت، ئه‌وه‌ش كورتهێنان بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و حكوومه‌ته‌ى ئێستا هه‌یه‌، كاربه‌ڕێكه‌ره‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى نوێ له‌وباره‌یه‌وه‌ گفتوگۆ بكه‌ن، گوتیشی: "فرۆشتنى نه‌وتى كه‌ركووكیش یه‌كێكه‌ له‌و پرسانه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێی ده‌كه‌ین".

له‌ماوه‌ى ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر، ڕه‌شنووسی بودجه‌ى گشتیی عێراقی بۆ ساڵى 2019 ئاماده‌ كرد، كه‌ پشكى هه‌رێمی كوردستان به‌ 12.67 دیاری كراوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێش كابینه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، پشكی هه‌رێمی كوردستان 17% بوو.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئەردۆغان زانیاری نوێ لەبارەی كوشتنی جەمال خاشقچی ئاشكرادەكات

⋙ خوێندنی باڵا جیاوازی كۆنمرەی وەرگرتنی خوێندكارانی خولی یەكەم و دووەمی راگەیاند

⋙ نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات

⋙ چالاکوانێکى بەریتانی بەشداریى لە ماراسۆنێکدا بۆ ئازادیی ئۆجالان کرد

⋙ زۆربەى شارۆچکەى سوس لە دەست چەتەکانى داعش رزگار کرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ چین درێژترین پردی لە جیهاندا دروستكرد

⋙ ڤیدیۆ؛ سەركردەیەكی داعش لە ژێر زەویدا دەستگیركرا


زۆرترین بینراو