English | عربي



تازه‌ترین كارپێكه‌ری EMUI 9.0 ئه‌زموونێكی خێراتر و ئاسانتر ده‌به‌خشێت

2018/10/05 | 00:27

هەواڵی کوردستان -

كارپێكه‌ری EMUI 9.0 له‌ هواوى له‌ تازه‌ترین سیسته‌می ئه‌ندرۆید كارده‌كات ، ئه‌زموونێكی سروشتی پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ ئاسانه‌ و چێژ به‌خشه‌ و جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی دیكه‌ له‌بازاڕی ئه‌مڕۆدا ، به‌درێژایی شه‌ش ساڵ ، هواوى جه‌ختی له‌سه‌ر پێشخستنی سیسته‌می كارپێكه‌ر EMUI كردووه‌ له‌ كۆپی 1.0 له‌ساڵی 2012 تا كارپێكه‌ری EMUI 9.0 له‌ئێستادا ، به‌خێرایی زیاتر به‌ 12.9 جار به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى پێشوو ، كارپێكه‌ری EMUI 9.0 توانای بێ وێنه‌ى هه‌یه‌ كه‌ هواوى یه‌كه‌م كۆمپانیایه‌ سیسته‌می كارپێكه‌ری تایبه‌تی هه‌یه‌ كه‌پشت به‌سیسته‌می ئه‌ندرۆید پای ده‌به‌ستێت .

 

هواوى كارپێكه‌ری EMUI 9.0 پێشخست بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی جۆری ژیان ، كه‌ پشتگیری به‌كارهێنه‌ران ده‌كات بۆ ئه‌زموونی باشتر و باشتركردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مۆبایل كه‌ پێشتر به‌باشی به‌كارنه‌هاتووه‌ ، لێره‌دا توانا و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی EMUI 9.0 ده‌خه‌ینه‌ روو : ئه‌زموونیكی به‌كارهێنانی پێشكه‌وتوو و ئاسان ئه‌زموونی به‌كارهێنانی باشتر خۆشحاڵی به‌به‌كارهێنه‌ران ده‌دات ئه‌وه‌ش ئه‌و كاره‌یه‌ كه‌هواوى هه‌وڵی بۆ ده‌دات له‌رێگای باشتركردنی EMUI .

 

كارپێكه‌ری EMUI 9.0 ئه‌زموونێكی به‌كارهێنانی پێشكه‌وتوو و ئاسان فه‌راهه‌م ده‌كات ، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌ى وه‌رگیراو له‌ سروشتدا ، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ ئاسووده‌ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ى كه‌ له‌سروشته‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ ، كه‌ ده‌نگی سروشتی تێكه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ توخمه‌كانی ستایلی تازه‌ى كارپێكه‌ر ، له‌گه‌ڵ خێرایی ئه‌و كارپێكه‌ره‌ جوانی سروشتیشی پێوه‌ دیاره‌ .

بۆ دروستكردنی EMUI هواوى جه‌ختی له‌سه‌ر لادانی كێشه‌كان كردۆته‌وه‌ واتا ئه‌زموونه‌كه‌ زۆر ساده‌و ئاسان بێت ، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ سوود ئاماژه‌كانی كه‌شته‌وانی وه‌ربگرێت ، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی EMUI 9.0 واده‌كات كۆنترۆڵكردنی مۆبایله‌كه‌ ئاسان بێت ، له‌كۆتاییدا هواوى كۆمه‌ڵێك ئاماده‌كاری له‌ EMUI 9.0 له‌رێگای وێنه‌وه‌ داناوه‌ ، توخمه‌كانی ئاماده‌كاری به‌رێژه‌ى 10% كه‌مكردۆته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها توخمه‌كانی كارپێكه‌ری EMUI له‌ 940 بۆ 843 كه‌مكردۆته‌وه‌ ، له‌جیاتی به‌دیهێنانی سیسته‌می دیاریكردنی جوگرافی GPS و خزمه‌تگوزاری WLAN و خزمه‌تگوزاری دیاریكردنی شوێنی مۆبایل به‌جیا ، ئێستا به‌كارهێنه‌ر ده‌وانێ هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌كاربهێنێت بۆ ئاسانكردنی پرۆسه‌كه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ى كات ، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن .

كاركردن له‌په‌ڕی خێراییدا

كام له‌ئێمه‌ حه‌ز ناكات مۆبایلێكى هه‌بێت به‌خێرایی كاربكات ، باشتركردنی خێرایی كاركردن زۆر روونه‌ له‌كاتی به‌راوردكردن له‌ نێوان EMUI 9.0 و EMUI 8.1 ، تواناكانی EMUI 9.0 به‌ ئاسانتر كارده‌كات به‌ رێژه‌ى 12.9% ، بۆ نمونه‌ ده‌توانی ئه‌پلیكێشنی ئینیستگرام به‌ خێراتر به‌ رێژه‌ى 12% كاربكات هه‌روه‌ها سپۆتیفای به‌رێژه‌ى 11% .

 

هه‌روه‌ها یه‌كه‌ى چاره‌سه‌ری وێنه‌كان GPU Turbo 2.0 له‌ EMUI 9.0 كه‌نه‌وه‌ى دووه‌مى له‌ته‌كنه‌لۆژیای هواوى داهێنه‌ر له‌بواری چارسه‌ری وێنه‌كان كه‌ پاڵپشته‌ به‌ بنه‌ماكانی یه‌كه‌ى چارسه‌ری وێنه‌كان GPU Turbo .

یه‌كه‌ى چارسه‌ری وێنه‌كان GPU Turbo 2.0 ئه‌ركه‌كانی كۆنترۆڵكردنی یاریه‌كان به‌ ده‌ست لێدان باشتر ده‌كات كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌زموونێكی یاریكردنی ئاسان و خێرا له‌ مۆبایلدا .

 

ئه‌زموونی به‌كارهێنانی باشتر له‌ توانا و خێرایی له‌سیسته‌می كارپێكه‌ری EMUI 9.0 بۆ سیسته‌مێكی كارپێكه‌ری بێ هاوتا له‌ مۆبایلی هواوى له‌ساده‌یی و ئاسانیدا ، جێگای ئاماژه‌پێكردنه‌ كه‌ سیسته‌می كارپێكه‌ری EMUI 9.0 له‌ مۆبایله‌كانی HUAWEI P20 Pro وHUAWEI P20 وHUAWEI Mate 10 Pro وHUAWEI Mate 10 هه‌یه‌ له‌چه‌ند وڵاتێكی دیاریكراو ، زۆربه‌ى مۆبایله‌كانی هواوى ڤێرژنه‌ تازه‌كه‌ پێش كۆتایی ساڵ وه‌رده‌گرن .

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هه‌لبژارتیێ ئیتالیا ب سه‌ركه‌فتنا مه‌زن یا ل سه‌ر ئه‌رمینیا شیا چه‌ند نمرێن نوو توماربكه‌ت

⋙ دهۆک؛ کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت

⋙ ناتانیاهۆ بۆ ترەمپ: نادادییەکی مێژوییت بۆ گەلی ئیسرائیل راستکردەوە

⋙ روسیا: ئۆپەراسیۆنی دیکەی سەربازی تورکیا لە سوریا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات

⋙ ڕه‌وا جه‌مال كۆنسێرتێك ساز ده‌كات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێر و ته‌كنۆلۆژیایه‌كى مۆدێرن بۆ دروستكردنى خانوو

⋙ ب ڤیدیۆ: دووماهی ئامارا رەڤاندی و رزگاركریێن ئێزدی هاتە راگەهاندن


زۆرترین بینراو