English | عربي



هێزێكی پێشمەرگە گەیشتە خانەقین

2018/09/16 | 21:09

هەواڵی کوردستان - گوتەبێژی عەشایەری عەرەب: پێشمەرگە لەسەر داوای ئیدارەی شارەكە هاتووە

گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان لەسەر داوای ئیدارەی خانەقین گەیشتوونەتە شارەكە.

پێشمەرگە لە دوای خیانەتە گەورەكەی 16ی ئۆكتۆبەری چەند كەسێكی یەكێتی لە كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری، ناچار لە خانەقینیش كشایەوە، لە بەرامبەردا هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەستیان بەسەر ناوچەكاندا گرت.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە موزاحم حویت گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە(باسنیوز)ی راگەیاند هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان سەر بەلیوای سێ گەیشتوونەتە خانەقین، ئەمەش لەسەر داوای ئیدارەی خانەقین بوو.

گوتیشی ئامانجی ناردنی ئەم هێزانە پاراستنی حوسەینیەكان و مەراسیمەكانی چلە و مانگی موحەرەمە، لەبەرئەوەی هێزە عێراقیەكان بەشی پاراستنی بەشداربووانی ئەو هەموو بۆنە ئاینیانەی خانەقین ناكەن.

 

حویت ئەوەشی گوت كە بەشێكی زۆری هێزە عێراقیەكان لە خانەقین كشاونەتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی پاراستنی ئاسایشی شارەكانی باشووری عێراق بدەن، بەتایبەتی شاری بەسرە لەدوای پەرەسەندنی خۆپێشاندانەكانی ناڕەزایی هاووڵاتیان لە دژی حكوومەتی عێراق.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەهۆی باران بارینەوە دەروازەی سمێلكا داخرا

⋙ پێشوازی فەرمیی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرۆک وەزیرانی پاکستان

⋙ ئەمڕۆ 121مین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردییە

⋙ ژمارەی قوربانیانی سریلانکا گەیشتە ٢٩٠ کوژراو٥٠٠بریندار

⋙ به‌فربارین و لافاو ده‌روازه‌یەکی سنووریی نێوان هه‌رێم و رۆژئاوای كوردستانی داخست

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. دزەیی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە

⋙ ڤیدیۆ.. مار سەرۆكی لیبیریا لەنووسینگەكەی دەردەكات


زۆرترین بینراو