English | عربي



به‌هۆى خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سێ كوردى دیكه‌ له‌ پۆسته‌كانیان لادران

2018/09/16 | 21:09

هەواڵی کوردستان - "عه‌ره‌ب و توركمان خراونه‌ته‌ شوێنیان"

 

لەفەرمانگەی تەندرووستی کەرکووک، سێ به‌رپرسی دیكه‌ى کورد له‌ پۆسته‌كانیان لادران و، به‌گوته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش، ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ وشێنیان دانراون، له‌ نه‌ته‌وه‌كانى تورکمان و عەرەبن.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ركووك به‌ ڕێكه‌وتى 16/ 9/ 2018 و به‌ واژۆى كه‌ریم وه‌لى جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كی ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، سێ به‌رپرسی كورد له‌ پۆسته‌كانیان لا دران.

له‌ فه‌رمانه‌ كارگێڕییه‌كه‌، كه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ نووسراوێكی پارێزگارى به‌زۆر سه‌پێندراوى كه‌ركووك ده‌ركراوه‌، بڕیار دراوه‌ به‌ لادانى شاسوار عه‌لى محه‌مه‌د، له‌ كاروبارى ته‌كنیكییه‌كان و، دانانى، عه‌لى فه‌لاح، له‌ شوێنه‌كه‌ى.

هه‌روه‌ها بڕیار دراوه‌ به‌لادانى ، هیوا عومه‌ر جه‌بار، له‌ كاروبارى ڕاهێنان و په‌ره‌پێدان و، دانانى، محه‌مه‌د نه‌سیر، له‌ شوێنه‌كه‌ى.

هه‌ر له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا، بڕیار دراوه‌ به‌ لادانى یاسر یوسف حه‌یده‌ر له‌ به‌شى وردبینی و چاودێری و، دانانى ، شه‌ریف جاسم فه‌رحان، له‌ شوێنه‌كه‌ى.

ڕۆژى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى باڵێكى نێو یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان، شارى كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستانیان داگیر كرد، دواى سه‌پاندنی ڕاكان سه‌عید به‌ پارێزگار، چه‌ندین بڕیار بۆ ته‌عریبكردنه‌وه‌ى پارێزگاكه‌، ده‌ركراوه‌.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پرسی پێكهێنانی حكومەت.. مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە

⋙ سكرتێرەكەی شاسوار عەبدولواحید دەستگیركراوە دەست بەسەر كۆمپیوتەر و مۆبایل و ئامێری گومانلێكراودا گیراوە

⋙ ب وێنە: ئەو جهێن هاتینە نووژەنکرن ل پەرستگەها لالش

⋙ مووسل: دەرگەھێ بەربژارکرنێ بۆ ھەردوو ‏جێگرێن پارێزگاری ھاتە ڤەکرن ‏

⋙ سابیر كوردستانی لە کەرکووک كۆنسێرتێك ساز دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. عادل هەورامی كلیپێكی نوێ بڵاو دەكاتەوە

⋙ یەکێتیی ئافرەتان: تۆمارکردنی ڤیدیۆی شادیە نەوزاد تیرۆری کەسایەتییە


زۆرترین بینراو