English | عربي



پارتی دووپاتی دەكاتەوە پۆستی سەركۆمار شایەنی ئەوانە

2018/09/16 | 20:03

هەواڵی کوردستان - ئێستە كاتی دەستاودەستكردنی پۆستەكەیە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی كردەوە پۆستی سەركۆمار شایەنی پارتیە و با پێدانی ئەو پۆستە بەیەكێتی بەس بێت، ئیدی كاتی دەستاودەستكردنی پۆستەكەیە.

مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی بەپەیامنێری كەناڵ (كوردستان 24)ی رایگەیاند "ئێمه‌ وه‌ك پارتی پۆستی ئه‌م خوله‌ی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بەئیستیحقاقی خۆمان دەزانین".

گوته‌بێژی پارتی دووپاتی كرده‌وه‌ "ئێمه‌ له‌و باوه‌ڕه‌داین له‌ خوله‌كانی پێشتر كه‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ده‌ست یه‌كێتییه‌وه‌ بووه‌، ئێستە كاتی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌پارتی بدرێت".

گوتیشی "پێویستە پارتی کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە ده‌ستنیشان بكات".

مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەش دا "لەسەر پۆستی سەرکۆمار هیچ رێکەوتنێکمان لەگەڵ یەکێتی نەکردووە".

دوێنێ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق یەكلا كرایەوە و بڕیارە دووسبەی سێشەممەش لە پەرلەمانی عێراقدا كاندیدی پۆستی سەركۆماری عێراق یەكلایی بكرێتەوە، كە بەر كورد دەكەوێت.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ سزاکانی سه‌ر ئێران

⋙ بافڵ تاڵەبانی : کورد مافی خۆیەتی ریفراندۆم ئەنجامبدات، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە….

⋙ بەنداوی دەربەندیخان گلدانەوەی ئاوی راگرتووە

⋙ نه‌جمه‌دين كه‌ريم ده‌ست ژ ئێكه‌تيێ به‌ردا

⋙ افڵ تاڵەبانی : کورد مافی خۆیەتی ریفراندۆم ئەنجامبدات، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە….

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. میران عەلی كلیپێكی نوێی بڵاو كردەوە

⋙ ڤیدیۆ.. نه‌شته‌رگه‌ری "ئه‌یار" به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا


زۆرترین بینراو