English | عربي



لە فلیپین 28 كەس بەهۆی باهۆزێكەوە گیانیان لەدەست دا

2018/09/16 | 19:30

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ یەكشەممە ژمارەی ئەو کەسانەی لە فلیپین بەھۆی باھۆزی مانگکوتەوە گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە 28 کەس.

دوێنێ شەممە باھۆزی مانگکوت کەناراوەکانی باکووری فلیپینی گرتەوە کە بەھۆیەوە رۆچوونی زەوی لە ناوچەکە دروست بوو، بەگوێرەی لێدوانە فەرمیەكانی حكوومەتی وڵاتەكە، تا ئێستە ژمارەی كوژراوان بەهۆی ئەم باهۆزەوە گەیشتووەتە 28 كەس.

ئۆسکار بایالد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی باھۆزی مانگکوتەوە گیانیان لەدەست داوە، بەرز بووەتەوە بۆ 28 کەس.

بایالد ئاماژەی بەوەش دا زۆربەی ئەو کەسانە بەھۆی رۆچوونی زەوییەوە گیانیان لەدەست داوە، باسی لەوەش کرد کە زیاتر لە 100 ھەزار کەس گواستراونەتەوە بۆ ناوچە پارێزراوەکان.

 










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئەمریکا دانوستانەکانی دەستپێدەکاتەوە

⋙ عەرەبەکانی نیشتەجێی سێمێل خۆیان بۆ دەنگدان ئامادەدەکەن

⋙ پرۆگرامی نوێی گەشەی ئابووریی توركیا راگەیاندرا

⋙ حیزب و حکومەت بەرەو کوێ؟

⋙ زانایان هەسارەیەكی خەیاڵییان دۆزیەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی گۆڵ : چێڵسی ١-٠ پاوک

⋙ ڤیدیۆ؛ چێڵسی بەسەرکەوتن یورۆپالیگی دەستپێکرد


زۆرترین بینراو