English | عربي



سەرۆكی پەرلەمانی عێراق یەكەم كۆبوونەوە دەباتە بەسرا

2018/09/16 | 18:57

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی نوێی عێراق بڕیاری دا كۆبوونەوەی یەكەمی پەرلەمانی نوێی عێراق لە پارێزگای بەسرا ببەسترێ، ئەمەش لەپێناو لەنزیكەوە بەدواداچوونی تەنگژەكانی شارەكە.

لە سەرەتای مانگی تەمووزی رابردووەوە خۆپێشاندانی ناڕەزایی لە بەسرا دەستی پێكردووە و تا ئەمڕۆ یەكشەممەش بەردەوام بوو، هاووڵاتیانی ناڕازی داوای ئاو و كارەبا و هەلی كار دەكەن، بەڵام هێزە ئەمنیەكان بەئاگر و ئاسن وەڵامیان داونەتەوە.

لەبارەی دۆخی بەسراوە، حەلبوسی رایگەیاند سبەی سەردانی بەسرا دەكات و لە نزیكەوە لە داواكارییەكانی خەڵكەكەی دەكۆڵێتەوە.

گوتیشی ڕۆژی سێشەممە سەركۆماری عێراق لە پەرلەمانەوە دەنگی بۆ دەدرێت.

دوێنێ شەممە دوای چەند هەفتەیەك ناكۆكی، لایەنە سیاسییەكان گەیشتنە ڕێكەوتنێك لەسەر دەستنیشانكردنی حەلبوسی بەسەرۆكی پەرلەمانی نوێی عێراق.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لەگەڵ ڕووداوەکاندا: میدیا و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق

⋙ قوباد تاڵەبانی لەسەر دڕاندنی و لێکردنەوەی پۆستەر و فارسەکان هاتە دەنگ

⋙ پارتی: كاندیدمان بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت‌و كار بۆ سه‌ركه‌وتنیشی ده‌كه‌ین

⋙ هاوپه‌یمانى فه‌تح مه‌رجى خۆى بۆ كاندیدیكردنى به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرا ده‌كات

⋙ وێنه‌ كۆمیدی و جیاوازه‌كانى سروشت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ .. وەزارەتی دارایی: بودجەی ساڵی 2019 بۆ خزمەتگوزاری و بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە و دەستەبەركردنی هەلی كار تەرخان دەكرێت

⋙ ڤیدیۆ.. شیفرۆلییە ئۆتۆمبیلی جۆری "BLAZER" نمایش دەكات


زۆرترین بینراو