English | عربي



حزبێكی كوردستانی داواكارە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دژی دەسەڵات یەكبگرن

2018/09/16 | 17:51

هەواڵی کوردستان - بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌یە

ساروخان وروچ گوته‌بێژی هه‌ده‌په‌ ئه‌مڕۆ یەكشەممە له‌ دیمانه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئێڤرانسال)ی توركی داوای كرد پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، هاوپه‌یمانییه‌كی فرەوان لە دژی ئاكپارتی و مەهەپە دروست بكه‌ن.

هه‌فته‌ی رابردوو پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ ئامه‌د كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجام دا، ئەمەش بەئامانجی خۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پارته‌ بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی 30_3_2019 و هه‌روه‌ها دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێز لە دژی پارتی ده‌سه‌ڵات.

هه‌ده‌په‌ زۆربه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی باكووری لەكار خراون، چونكه‌ ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تی تیرۆری داونه‌ته‌ پاڵ، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌موو سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی باكوور وه‌ربگرنه‌وه‌ و به‌قورساییه‌كی زۆره‌وه‌ بێنه‌وه‌ مه‌یدان.

ساروخان وروچ گوته‌بێژی هه‌ده‌په‌ پێیوایه‌ هاوپه‌یمانی نێوان ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییەكان په‌یامێكه‌ بۆ ئۆپۆزسیۆن تا ئه‌وانیش له‌ دژی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی ئه‌وان یه‌ك بگرن.

هه‌فته‌ی رابردوو كه‌مال كلیچدارئۆغلو سەرۆكی جەهەپە بۆ میدیاكانی توركیا ئاماژه‌ی بەوە دابوو كه‌ بۆ شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌نكه‌را و ئیزمیر، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌ و پارتی سه‌عاده‌ت و ئیی پارتیدا ده‌به‌ستن.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : هۆڵندا ٢-٠ فه‌ڕه‌نسا

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یه‌که‌می هۆڵندا دژی فه‌ڕه‌نسا

⋙ وەزارەتی نەوتی عێراق: جێگرەوەمان بۆ گازی ئێران نییە

⋙ نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی ره‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستانيان تاووتوێكرد

⋙ له‌ ماوه‌ی 10 مانگ 56 حاڵه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل تۆماركراوه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : هۆڵندا ٢-٠ فه‌ڕه‌نسا

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یه‌که‌می هۆڵندا دژی فه‌ڕه‌نسا


زۆرترین بینراو