English | عربي



تورکیا شەڕەڤانێكی یەپەگە بە حەوت ساڵ و نیو زیندانی سزا دەدات

2018/09/16 | 17:18

هەواڵی کوردستان - خەندان- هاوکار یونس

دادگایەکی تورکیا سزای حەوت ساڵ و نیو زیندانیکردنی سەپاند بەسەر سەربازێکی پێشووی بەریتانیادا بە تۆمەتی پەیوەندیبوونیەوە بە شەڕڤانانی یەپەگەوە.

جۆو رۆبسن لەمانگی حەوتی ساڵی  ٢٠١٧ دا لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکرا، بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی خۆی بەبەرگی سەربازیەوە لەگەڵ شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای کوردستان. 

رۆبنسنی تەمەن ٢٥ ساڵ، کە خەڵکی شاری لیدزی بەریتانیایە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا لە پشوودابووە لە تورکیا. 

دادگای شاری ئادین رایگەیاندووە کە روبنسن "بەهۆی ئەندامبوون لەرێکخراوێکی تێرۆریستی" بەحەوت ساڵ و نیو زیندانی سزادراوە. 

هێزەکانی یەپەگە هاوپەیمانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکان لەشەڕی دژی چەکدارانی داعش لەسوریا. 

دایکی رۆبنسن، کە ناوی شارۆنە، رایگەیاندوە شەوی هەینی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەوەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاوە پێگەیشتووە و سزادانی کوڕەکەیان پشتڕاست کردوەتەوە. 

دایکی رۆبنسن وتوشیەتی دەستگیرانی کوڕەکەی، کە ناوی میرا رۆجکانە، خوێندکاری یاسایە لەزانکۆی لیدز ئەویش بە دواخراوی بەتۆمەتی "پروپاگەندەی تێرۆریستی" بەنزیکەی دووساڵ زیندانیکردن سزادراوە. 

میرا رۆجکان دەستگیرانە بولگاریەکەی رۆبنسن دەڵێت "دادگا منی سزاداوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی فەیسبوك بە ئاڵای کوردستان و بڵاکردنەوەی لینکی گۆرانی کوردی لە یوتوبەوە."

بەپێی ئاژانسی هەواڵی دی ئێچ ئەی تورکی، روبنسن بەهۆی دۆخی تەندروستیەوە ئامادەی دادگایکردنەکە نەبووە. 

ساڵی رابردوو، روبنسن چوارمانگی لەزینداندا بەسەر برد، بەڵام لەمانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵدا لەبەرامبەر دەستەبەری داراییدا ئازادکراوە و داوای پێداچوونەوە بە کەیسەکەیدا دەکات.

بەڵام رێگەی پێنادرێت تورکیا بەجێبهێڵێت.  

بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، روبنسن پێشتر سەربازێكی لەشکری بەریتانیا بووە و لەساڵی ٢٠١٢ دا لە ئەفغانستان خزمەتی کردوە و لەساڵی ٢٠١٥ دا رۆیشتووە بۆ سوریا و لە یەکەی تەندروستی یەپەگەدا کاری کردووە. 

ئەو سەربازە بەریتانیە پێنج مانگ وەکو خۆبەخش لەگەڵ هێزەکانی یەپەگەدا لەشەڕی دژی چەکدارانی داعشدا بەشداریکردووە و پێشتر لەچەند راپۆرتێكی میدیایدا باسی ئەزمونەکانی خۆی کردوە لەگەڵ هێزە کوردیەکاندا لە رۆژئاوای کوردستان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە بی بی سی راگەیاندووە "ئێمە لەنزیکەوە ئاگاداری ئەو کەیسەین و ئەو کەیسەمان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیادا باس کردووە". 










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ عەرەبەکانی نیشتەجێی سێمێل خۆیان بۆ دەنگدان ئامادەدەکەن

⋙ پرۆگرامی نوێی گەشەی ئابووریی توركیا راگەیاندرا

⋙ حیزب و حکومەت بەرەو کوێ؟

⋙ زانایان هەسارەیەكی خەیاڵییان دۆزیەوە

⋙ هاوپەیمانی کەسێک بۆ جێگەکەی بەرهەم ساڵح هەڵدەبژێرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی گۆڵ : چێڵسی ١-٠ پاوک

⋙ ڤیدیۆ؛ چێڵسی بەسەرکەوتن یورۆپالیگی دەستپێکرد


زۆرترین بینراو