English | عربي



یان کۆبیش پیرۆزبایی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ھەردوو جێگرەکەی دەکات

2018/09/16 | 17:18

هەواڵی کوردستان - خەندان- دانا تەیب مەنمی ئەمڕۆ یان کۆبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، پیرۆزبایی کرد لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ھەردوو جێگرەکەی .

یان کۆبیش، ئەمڕۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، کە کۆپییەکی بۆ خەندان نێردراوە، ڕایگەیاندووە "  یان کۆبیش نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق پێشوازیی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەن و ھەردوو جێگرەکەی دەکات لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوەو، پیرۆزبایی لە بەرپرسانی ھەڵبژێردراو دەکات کە بریتین لە موحەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەن و حەسەن کەعبی و بەشیر حەداد جێگرانی سەرۆک ئەنجومەن."

ھەروەھا جەختیکردووەتەوە " نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عیراق چاوی بڕیوەتە کارکردن لەگەڵ سەرکردایەتیی تازەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی نوێنەران و ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی ھەر جۆرە ھاوکارییەک کە لێی داوابکرێت."

ھەروەھا پێزانینی خۆی بۆ ماندووبوونی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەن دەربڕیوە، کە سەرۆکایەتیی دانیشتنەکەی کرد،  دەستخۆشی کردووە لە پەرلەمانتارانی بۆھەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی لە کاتی کێبڕکێکردنیان لەسەر پۆستەکانی سەرۆکایەتی لە ئەنجومەنی نوێنەران . 

"لە ھەمان کاتیشدا دڵساردی قووڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە نەگەیشتنی ئافرەتانی شیاو و شایستە بە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران، و ھانی ئەندامانی ئەنجوومەن و سەرکردە سیاسییەکانی دا کە بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن و ئافرەتان بۆ پێگەی سەرکردایەتیی دیکە ھەڵبژێرن لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پۆستە وزارییەکان و پۆستە باڵاکانی تر لە حکوومەتی ئایندەدا." لەبەشێکی بروسکەکەدا ھاتووە. 

  داواشی لە ھێز و فراکسیۆنە سیاسییەکان کردووە کە "بە خێرایی بەرەو پێش بچن و بە کاتبەندییە دەستوورییەکانەوە پابەند بن، لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ئینجا سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و دواتریش پێکھێنانی حکوومەتێکی نیشتمانی پشتگیر بۆ چاکسازی و بەدەر لە تایفەگەری کە پشت ببەستێت بە ھاریکاری و ھاوبەشی لە نێوان پێکھاتە ‌و توێژە جیاجیاکانی عیراق دوور لە بەشبەشێنەی تایفەگەری و گەندەڵی." 










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پێڵاوەکانی هونەرمەندێک لە نقێمی گران بەها دروست کراوە، بزانە کێە

⋙ یانه‌کا عیراقێ هزر ل هه‌لوه‌شاندنا دو یاریزانێن کورد کریه‌ 

⋙ یاری نێوان ریال مەدرید و ڤیاڕیال دواخرا

⋙ له‌ كه‌لار قوتابخانه‌یه‌ك بۆ منداڵانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت كرایه‌وه‌

⋙ نه‌جمه‌دین كه‌ریم: خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوو به‌ ده‌رفه‌تێك بۆ نه‌یارانی كورد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ- گولا سیسنوكێ ب جوانى و بێهنا خوه‌، پایزا ده‌ڤه‌را بارزان خه‌ملاندیه‌

⋙ به‌ڤیدیۆ.. پیاوێك به‌به‌رچاوى كامێراكانه‌وه‌ كووپى قاوه‌ خواردنه‌وه‌كه‌ى ئه‌سه‌دى شكاند


زۆرترین بینراو