English | عربي



سه‌رچاوه‌یه‌ك كاندیدى سیستانى بۆ سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق ئاشكرا ده‌كات

2018/09/16 | 17:18

هەواڵی کوردستان -

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 16/ 9/ 2018 ، ئاشكراى كرد، كوڕی سیستانى به‌ ئاماده‌بوونى موقته‌دا سه‌در، له‌گه‌ڵ كاندیدێكى سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، كۆبووه‌ته‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌، له‌سه‌ر زارى عه‌بدولهادى حه‌كیم، كه‌سایه‌تی ئاینیی مه‌زهه‌بى شیعه‌ و نزیك له‌ عه‌لى سیستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان، ڕای گه‌یاند: "محه‌مه‌د ڕه‌زا، كوڕى سیستانى، دوێنێ شه‌مه‌، چاوى به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانى داهاتووى عێراق، كه‌وتووه‌".

 

ڕوونیشی كرده‌وه‌، كاندیدكردنى عه‌بدولمه‌هدی، به‌ڕه‌زامه‌ندى سیستانى بووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى لیستى سائیروون و ڕابه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، ئه‌نجام دراوه‌، محه‌مه‌د ڕه‌زا، ڕه‌زامه‌ندى باوكى به‌ كاندیدكردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، گه‌یاندووه‌. 

 

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، بۆ ماڵپه‌ره‌ عێراقییه‌كان باسى له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ كوڕى سیستانى، به‌لایه‌نی ئێرانی ڕاگه‌یاندووه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی، بژارده‌ى مه‌رجه‌عییه‌ته‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق.

هاوكات، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌، هه‌یسه‌م جبوورى، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانێتى (بینا)، كه‌ له‌ لیسته‌كانى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا و چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ پێكدێت، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌لفزیۆنیدا، ڕای گه‌یاند: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، 90% ڕێگاكه‌ى بۆ بوون به‌سه‌رۆك وه‌زیران بڕیوه‌ و سیستانیش له‌سه‌رى ڕازییه‌".










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : هۆڵندا ٢-٠ فه‌ڕه‌نسا

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یه‌که‌می هۆڵندا دژی فه‌ڕه‌نسا

⋙ وەزارەتی نەوتی عێراق: جێگرەوەمان بۆ گازی ئێران نییە

⋙ نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی ره‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستانيان تاووتوێكرد

⋙ له‌ ماوه‌ی 10 مانگ 56 حاڵه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل تۆماركراوه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : هۆڵندا ٢-٠ فه‌ڕه‌نسا

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یه‌که‌می هۆڵندا دژی فه‌ڕه‌نسا


زۆرترین بینراو