English | عربي



ھواوی بەردەوامە لە کاروانی پێشکەوتن لە بواری مۆبایلدا

2018/09/16 | 15:06

هەواڵی کوردستان -

لەوانەیە کارکردن بەشێوەیەکی سیست و چەسپاو یەکێک بێت لەو رێگایانەی بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکان و بەردەوامی رکابەریەکان ، بەڵام لەلایەکی دیکەوە دەکرێ بەرنامە دابنرێت بۆ بەردەوامی داھێنان و پێشکەوتن بەھەنگاوی چەسپاو ، وادیارە کۆمپانیای ھواوی بەھەنگاوی چەسپاو و خێرا دەڕوات نەک تەنھا بۆ رکابەری بەڵکو بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی بە پێی بەرنامەیەکی داڕێژراو .بەپێی راپۆرتی فرۆشتنی مۆبایل لە دەزگای داتای نێودەولەتی بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2018 ھواوی پلەی دووەمی وەرگرت لەرووی فرۆشتنی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان ، ئەوەش شێوازی رکابەری لەبازاری مۆبایل لەسەر ئاستی جیھان دەگۆڕێت.لە مانگی رابردوو ھواوی دوو دەسکەوتی دیکەی تۆمارکرد ، ھواوی سەرکەوتوو بوو لە فرۆشتنی 10 ملیۆن دانەی مۆبایلی HUAWEI P20 لەماوە 5 مانگی سەرەتای ساڵدا ، لەو کاتەی کۆمپانیاکان کێبڕکێی بەھێزکردنی شوێنی خۆیان لە بازاردا دەکەن ، ھواوی دەسکەوتێکی بێ وێنەی لە جیھانی مۆبایلدا تۆمارکرد بە وەشاندنی پرۆسێسەری کیرین 980 کەیەکەم پرۆسێسەرە لەجیھان بەتەکنەلۆژیای 7 نانۆمەتر دروستکراوە پاڵپشت بەسیستەمی SoC  کەزامنی توانای کارکردن و خیرایی  باشتر بەبەکارھێنەران دەبەخشێت ، ئەم پرۆسێسەرە لەزنجیرەی Mate 20 Series بەکاردێت کەوا چاوەڕوان دەکرێت لەم ساڵەدا بکەوێتە بازارەکانەوە.لەگەڵ ئەوەشدا ھواوی پلەی دووەمی وەرگرت لە رووی فرۆشتنی ئامێرەکانی لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا ، بەپێی راپۆرتی کۆمپانیای جی ئێف کەی (GFK) بۆ مانگی ئایاری 2018 ، بەشە بازاڕی ھواوی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا گەیشتە 21% ، کە بەرێژەی 31.25% پەرەپێدانی تۆمارکردووە بەبەروارد کردن لەگەڵ راپۆرتی مانگی کانونی یەکەمی 2017 ، لەوڵاتانی ناوچەکەش بەشە بازاری ھواوی گەیشتە 20% ، لەوڵاتانی شام 37.4% ، لە عومان 30% ، لە سعودیە 27% ، لە عیراق 25% ، لە میسر 24% ، پاکستان 22.2% ، لەئیماراتیش 20%.ئەمڕۆش بەکارھێنەران ناچار نین بۆ چاودێریکردنی داھێنانی تازە و ھەڵمەتی ریکلامکردنی کۆمپانیاکان بەڵکو سەرسامن بەبەرھەمە داھێەرەکانی ھواوی ، لەسەرەتا ھواوی زنجیرەی مۆبایلی HUAWEI Mate 10 و پرۆسێەری کیرین 970ی پاڵپشت بە زیرەکی دەستکرد وەشاند دواتر پەردەی لەسەر زنجیرە مۆبایلی HUAWEI P20 Pro لادا ، ھواوی بەردەوام بوو لە سوپریزەکانی و زنجیرەی nova 3 وەشاند کە بەزیرەکی دەستکرد جوانترین وێنەی سێلفی پێشکەش دەکات ، بەم دواییەش ھواوی پرۆسێسەرێکی بێ وێنەی بەرھەم ھێناوە ھەروەھا بە نیازە مۆبایلێکی تازە پێش کۆتایی ساڵ بەرھەم بھێنێت،  ئەم ھەموو گۆڕانکاریانە پابەندبوونی ھواوی بەداھێنان دووپات دەکاتەوە و پێدەچێت ئەم سەرکەوتنەی ھواوی خاڵی وەرچەرخان بێت بۆ ھەموو مارکە بازرگانیەکانی دیکەی تایبەت بە دروستکردنی مۆبایل.لەگەڵ ئەم تایبەتمەندیانە ھەردوو مۆبایلی HUAWEI P20 Pro وHUAWEI P20 یەکەم بەرھەمی ھواوی بوون کەپۆلینی لە 3 خانەی یەکەمی ماڵپەڕی DxOMark وەرگرت ، کەتایبەتە بە بەتاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنی کوالیتی وێنە و زوومی کامیرای مۆبایل ، تا ئەمڕۆش مۆبایلی HUAWEI P20 Pro لەپێشەنگی مۆبایلەکانە بە پێی ماڵپەڕی DxOMark بە کۆی 109 خاڵ بەجیاوازی 6 خاڵ لەگەڵ نزیکترین رکابەرەکانی.بەشێکی زۆری بەکارھێنەران ئاگادارن کە ھواوی پێشەنگی داھێنانە ، ھەروەھا ھواوی ئەو کۆمپانیایە کە پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستێت و زەحمەتە رکابەری بکرێت ، لەرێگای بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد ھواوی سەرکەوتووبوو لە جێبەجێکردنی ھەموو داواکاریەکانی بەکارھێنەران و پێشخستنی ئەزموونی بەکارھێنانی مۆبایل بەبێ ئەوەی بەرنامەی زۆر داونلۆد بکەن و مامەڵە لەگەڵ چەندین ئەپلیکێشن بکەن .

تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بۆتە بەشێکی سەرەکی لەبەرھەمەکانی ھواوی کە پێشکەوتنی زیاتر لەبواری بەرھەمھێنانی مۆبایل فەراھەم دەکات.لەئەنجامدا توانای مۆبایل لەھەستکردن ئەرکی سەرەکی زیرەکی دەستکرد دەبێت و خاڵی سەرەتایە بۆ پەیوەندی نێوان مروڤ و ئامێر ، بەھۆی ئەو توانا ھەستیاریەی کەھەیەتی مۆبایل توانای تێگەیشتن و ناسینەوەی بەکارھێنەری دەبێت و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات ، بۆیە پێویستە مۆبایل توانیەکی بێ وێنەی ھەبێت بۆ ئەوەی داواکاریەکان جێبەجێ بکات واتا بەکارھێنەر پێویستی بە سیستەمێکی چارسەری بەھێز ھەیە وەک پرۆسێسەری کیرین 980 بۆ باشترکردنی بەکارھێنانی وزە.ھاوتا لەگەڵ ئەم پێشکەوتنە ھواوی بەردەوامە لە کاریگەری لەسەر بازارەکان ، بیگومان ئەم کاریگەریە زیاتر دەبێت لەگەڵ خۆئامادەکردن بۆ وەشاندنی بەرھەمی تازە پێش کۆتایی ساڵ ـ لە راپۆرتێکی جی ئێف کەی ھاتووە ھواوی لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2018 دا 95 ملیۆن مۆبایلی ھەناردەکردووە و بەپلەی دووەم ھات لەبەشە بازاری 38 وڵات ھەروەھا داھاتی ساڵانەی زیادی کردووە بۆ ئەو مۆبایلانەی کە نرخیان لە 500 دۆلار زیاترە و گەیشتۆتە 16.4% لەسەر بنەمای ساڵانە.کارێکی نامۆش نەبوو کەزنجیرەی مۆبایلی Mate 10 سەرکەوتوو بێت لە چەسپاندنی بنەمای پشت بەستن بە زیرەکی دەستکرد و بەھێزکردنی پێگەی ھواوی لەبازاڕی مۆبایلی بەھادارو لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2018دا 10 ملیۆن دانە ھەناردە کراوە ، داتا و ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە مۆبایلی HUAWEI P20 جێگای ستایشی بەکارھێنەران بوو ، ھەروەھا ھواوی رایگەیاند ژمارەی بەکارھێنەرانی زنجیرەی مۆبایلی nova گەیشتە 50 ملیۆن بەکارھێنەر.لەلایەکی دیکەوە ھواوی پێشکەوتنی بەرچاوی لەرووی ژمارەی بازەرەکانی تۆمارکردووە، ژمارەی بازارە باوڕپێکراوەکانی گەیشتە 53 ھەزار لەگەڵ 3500 بازاڕ بۆ ئەزموونی بەکارھێنەران لە سەرتاسەری جیھان، مارکە بازرگانیەکەی ھواوی نرخی گەیشتە 38.046 ملیار دۆلار ، بەپێی راپۆرتێکی دەزگای براند فاینانس ھواوی لە پلەی 25 ی نێوان 500 بەنرخترین مارکەی بازرگانی بۆ ساڵی 2018 دێت ، وا چاوەڕوان دەکرێت ھواوی 10 ھەزار بازاری دیکە لەگەڵ 700 بازاری ئەزموونی بەکارھێنەران بکاتەوە لە ساڵی 2018 ئەوەش بەھۆی بایەخدانی بەکارھێنەران و زیادبوونیان بە رێژەی 44% لەساڵی 2017 بەبەراوردکردن بە رێژەی 37% لەساڵی 2016 بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی ئیپسۆس.بێگومان ئەو پێگە بەھێزەی ھواوی لە بازارەکاندا بۆ پابەندبوونی بەداھێنان و پشت بەستن بە زیرەکی دەستکرد دەگەڕێتەوە ، بە پێی ئەو پێشکەوتنانەی  کە بەسەر کۆمانیا دێن پێش کۆتایی ساڵ ، زۆر ئاسانە پێشبینی پێشکەوتن و داھێنانی بەردەوام بکەیت ، بێگومان ساڵی 2018 ساڵێکی زێڕین دەبێت بۆ ھواوی و یەپرۆشەوە چاوەڕێی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی mate 20 دەبین کە لەرۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2018 لەشاری لەندەن پێشەکەش دەکرێت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وەزارەتى کار پڕۆژەیەک بۆ پاراستنى مافى منداڵان ئامادە دەکات

⋙ ل دور ده‌رئێخستنا ماموستایه‌كێ په‌روه‌ردا ئامێدیێ ب رێكا باسنیوز رونكرنه‌كێ دده‌ت

⋙ ژمارەیەک هونەرمەندی گەنجی دەربەندیخان دیوارەکانی باخچەی ساوایان دەنەخشێنن

⋙ تورکیا جە گرێسپی کۆمەڵکوشیش ئەنجام داۋە

⋙ پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ كشتوكاڵ و پاكەتكردن كرایەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆنێتی گۆڕینی رەنگی هەشتپێ لەکاتی جوڵەدا

⋙ ڤیدیۆ؛ فڕۆکەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی سوپای پاسداران لە دیمەشق بۆردومان دەکەن


زۆرترین بینراو