English | عربي



هاوپەیمانی فەتح: سوورین لەسەر كاندیدكردنی هادی عامری

2018/08/12 | 22:33

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ یەكشەممە هاوپەیمانی (فەتح)ی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كە براوەی دووەمی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقە، دووپاتی كردەوە سوورن لەسەر كاندیدكردنی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانییەكە و فەرماندەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەتی نوێ.

عامر فایز سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتی كردەوە كاندیدی ئەوان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق هادی عامرییە.

فایز رایگەیاند تا ئێستە لە تەواوی ئەو دانوستاندنانەی بۆ پێكهێنانی كوتلە گەورەكەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكوومەت ئەنجام دراون، باس لە كەسی كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكوومەتی نوێ نەكراوە.

بەگوتەی فایز، جگە لە سەرۆكی حكوومەت، تا ئێستە لە دانوستاندنەكانی نێوان لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان باسی هیچ یەك لە پۆستەكانی سەركۆمار و سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانیش نەكراوە.

سەركردەكەی هاوپەیمانی فەتح ئەوەشی راگەیاند كە كاندیدكردنی سەركردەكان بۆ هەر پۆستێك لە حكوومەتی نوێدا تەنها لەنێو خودی لیستەكاندا باس كراوە و نەبراوەتە دانوستاندی نێوان لایەنەكان، بەڵام ئێمە سوورین لەسەر كاندیدكردنی هادی عامری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكوومەتی نوێ.

لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقدا هەریەك لە لیستی هاوپەیمانی (سائیرون)ی موقتەدا سەدر پلەی یەكەمی بەدەست هێنا، هاوپەیمانی فەتح پلەی دووەم و هاوپەیمانی (نەسر)ی حەیدەر عەبادی سێیەم و هاوپەیمانی (دەوڵەتی یاسا) بەسەركردایەتی نووری مالیكی براوەی چوارەمی هەڵبژاردنەكانی بەدەست هێنا.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ رۆحانی ده‌چێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان

⋙ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکان

⋙ کچێکی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعش ئازادکرا

⋙ سلێمانیە: پەرسە پەی مام زەکی شەنگالی نریارە

⋙ ڤیدیۆ گۆڵ : ناپۆلی 2 لاتسیۆ 1

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ گۆڵ : ناپۆلی 2 لاتسیۆ 1

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یەکەمی لاتسیۆ دژی ناپۆلی


زۆرترین بینراو