English | عربي



كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ته‌قییه‌وه‌ و ده‌یان كه‌سی كوشت

2018/08/12 | 22:12

هەواڵی کوردستان - ته‌قینه‌وه‌ى كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌ پارێزگاى ئیدلب له‌ سووریا، بوو به‌هۆى كوژرانى ده‌یان كه‌س، كه‌ منداڵیشیان تێدایه‌.

ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، كه‌ هه‌واڵه‌كانى سووریا بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ڕای گه‌یاند: "ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌ى سه‌رمداى نزیك له‌ سنوورى توركیا ڕووی داوه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوورى شارى ئیدلب".

 

به‌پێی ڕوانگه‌كه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناو ماڵاندا بووه‌، كه‌ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا بووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ 39 كه‌س كوژراون و 12 منداڵیان تێدایه‌: "زۆرێك له‌ قوربانییه‌كان، ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ن".










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ رۆحانی ده‌چێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان

⋙ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکان

⋙ کچێکی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعش ئازادکرا

⋙ سلێمانیە: پەرسە پەی مام زەکی شەنگالی نریارە

⋙ ڤیدیۆ گۆڵ : ناپۆلی 2 لاتسیۆ 1

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ گۆڵ : ناپۆلی 2 لاتسیۆ 1

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یەکەمی لاتسیۆ دژی ناپۆلی


زۆرترین بینراو