English | عربي



دانیشتوویەکی ئەمەریکا لە زێی گەورەدا خنکا

2018/08/12 | 20:54

هەواڵی کوردستان - خەندان-هاوار عەباس  لە رووباری بلێ لە زێی گەورە تەرمی کەسێک کە دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە دۆزرایەوە. سەعدون هاودیانی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە خەندان-ی راگەیاند، لەلایەن هاوڵاتیەکەوە لە بوونی تەرمێک لە رووباری بلێ لە زێی گەورە ئاگادارکراونەتەوە. وتیشی، دوای گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە تەرمەکە دانیشتووی ئەمەریکایە و لەگەڵ کەسوکاریدا بۆ گەشتوگوزار رووی لە ناوچەکە کردووە". ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە لەدایکبووی ١٩٥٠ یە و بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دەبێت هاتووەتەوە بۆ لای کەسوکاری، لە ئێستادا تەرمەی نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەری لە هەولێر و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ رۆحانی ده‌چێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان

⋙ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکان

⋙ کچێکی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعش ئازادکرا

⋙ سلێمانیە: پەرسە پەی مام زەکی شەنگالی نریارە

⋙ ڤیدیۆ گۆڵ : ناپۆلی 2 لاتسیۆ 1

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ گۆڵ : ناپۆلی 2 لاتسیۆ 1

⋙ ڤیدیۆ : گۆڵی یەکەمی لاتسیۆ دژی ناپۆلی


زۆرترین بینراو