English | عربي



پلانی نوێ بۆ رێکخستنەوەی شاری کەلار دادەنرێت بەمەبەستی نەهێشتنی قەرەباڵغی و ئاسانی هاتووچۆکردنی هاوڵاتیان

2018/08/12 | 20:21

هەواڵی کوردستان - خەندان-قائیمقامی کەلار رایگەیاند، پلانى نوێ بۆ رێكخستنه‌وه‌ى بازاڕ و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كان دانرا كه‌ هاووڵاتیان بەردەوام هاتووچۆی تێدا دەکەن.راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى كه‌لار بڵاویکردووەتەوە، عه‌ره‌بانه‌و له‌فه‌ فرۆشه‌كان نیو کاتژمێر پێش نوێژى مه‌غریب رێگه‌یان پێده‌درێت بچنه‌ نێو بازاڕ و له‌ سه‌ر جاده‌كان بوه‌ستن. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى ئه‌منى شاره‌وانى و پۆلیسى هاتووچۆوه‌ دوو مه‌فره‌زه‌ بۆ رێكخستنى بازار دروست ده‌كرێن له‌ "شه‌واندا" كه‌ كاریان چاودێرى كردنى چایخانه‌و له‌فه‌فرۆشى گه‌ڕۆك و هه‌ر حاڵه‌تى نایاساییه‌ ببێته‌ هۆى بێزاركردنى هاووڵاتیان یان كاسبكاران. ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌ت له‌ رووى ته‌ندروستى خۆراكه‌وه‌ چاودێرى و پشكنین بۆ ئه‌و له‌فه‌ فرۆش و چایخانه‌و دوكانانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ شه‌واندا له‌ سنوورى بازاڕى شارى كه‌لاردا كار ده‌كه‌ن. 










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: نرخى گه‌شتى عومره‌ دابەزیوە

⋙ خەندان کارنامەی چوارساڵی داھاتووی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی بڵاودەکاتەوە

⋙ گه‌نجێك له‌ شاره‌زوور به‌ چه‌قۆ كوژرا

⋙ ڕیاڵ مەدرید لە دورخستنەوەی ڕاهێنەرەکەی زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت

⋙ وێنە.. مێسی دوای پێکانەکەی لە شەقامەکانی کەتەلۆنیا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ : گۆڵەکەی مارسیلۆ دژی پلزن

⋙ ڤیدیۆ : سەرجەم گۆڵەکانی گێمی یەکەم


زۆرترین بینراو