English | عربي



ئاماری کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ئیدلیب بەرزبووەوە

2018/08/12 | 20:21

هەواڵی کوردستان - خەندان- ھاوکار یونسئەمڕۆ یەکشەممە، لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون  لەئیدلیبی ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ٣٩ کەس کوژران، کە لەناویاندا ١٢ منداڵ ھەن، ئەمەش بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ. روانگەکە رایگەیاندووە  تەقینەوەکە لەشارۆچکەی سەرمادە، لەنزیک سنوری تورکیا لەباکوری پارێزگای ئیدلیب روویداوەو، لەناو ٣٩ کوژراوەکاندا ١٢ منداڵ ھەن.  راشیگەیاندووە ئاوارەکان لەناو ئەو بینایەدا ژیاون و بیناکە لەلایەن بازرگانێکی چەکەوە وەکو کۆگای چەک بەکارھێنراوە.ھەروەھا گروپی کڵاو سپییەکانی سوریا، کە گروپێکی بەھاناوەچوونە و لەناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دامەزراوە، رایگەیاندووە  ٣٦ کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکە بەھۆی تەقینەوەکەوە برینداربوون، و تائێستا ١٠ کەس لەژێر پاشماوەی رووخاوی بیناکەدا بەزیندوویی دەرھێنراون.گروپەکە راشیگەیاندووە کە ھۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە.پارێزگای ئیدلیب بەشێکە لەو ناوچانەی کە ھێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە. 










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئەنجامی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بزانە

⋙ بەپەلە : هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید ئارامیان نەما !

⋙ هەولێر.. پێنج تۆن برنجی ساختەکراو دەستی بەسەردا گیرا

⋙ بزوتنەوەی ئیسلامی پشتگیری خۆی بۆ یەکگرتو ڕاگەیاند بۆ بە ئۆپۆزسیۆنبون

⋙ پێرسپۆلیس گەیشتە فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئاسیا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ : گۆڵەکەی مارسیلۆ دژی پلزن

⋙ ڤیدیۆ : سەرجەم گۆڵەکانی گێمی یەکەم


زۆرترین بینراو