English | عربي



په‌رله‌مانتارێك: حه‌شدى شه‌عبی و گرووپی خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌وت ده‌دزن

2018/08/12 | 20:21

هەواڵی کوردستان -

 

په‌رله‌مانتارێكى خولی سێیه‌مى په‌رله‌مانى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی و گرووپی خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر له‌ كه‌ركووك، ده‌ستیان به‌ بازرگانى كردووه‌.

ئه‌میره‌ زه‌نگه‌نه‌، ئه‌ندامى خولی سێیه‌مى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ (باسنوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌ كه‌ركووك چه‌كداران له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییانی كورد و دزینی پاره‌ و زێر و هه‌ندێك جار ئۆتۆمبێله‌كانیان، به‌رده‌وامن".

هه‌روه‌ها گوتیشی: "میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر گێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركووك، كه‌ به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ ڕێگاى سلێمانییه‌وه‌، نه‌وته‌كه‌ بۆ ئێران ده‌نێرن، بێگومان گرووپی خیانه‌تكارانى 16ى ئۆكتۆبه‌ریش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هاوبه‌شن و به‌یه‌كه‌وه‌ قاچاخی نه‌وت ده‌كه‌ن".

 

میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوو، شاری كه‌ركووكیان به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكار داگیر كرد و له‌و كاته‌وه‌ نه‌وتى شاره‌كه‌ له‌ ڕێگاى تانكه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ئێران ده‌به‌ن.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ نێچیرڤان بارزانی: د هه‌مى بواران دا، دێ په‌یوه‌ندیێن خوه‌ ل گه‌ل ئه‌لمانیا پێشڤه‌ به‌ین

⋙ ئاگاداریه‌ك ژ رێڤه‌به‌ریا گشتى یا كاروبارێن شه‌هید و ئه‌نفالكریان ل دهۆكێ

⋙ ناوه‌ڕۆكی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا

⋙ ئاگر بەربوو نەخۆشخانەکا ئەھلی و زیان دیار نینە

⋙ بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێر له‌ ئیسته‌نبووڵ چالاكییه‌كی كرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.... پارێزگاری هەولێر لە كۆمسیۆنی باڵای پەنابەران وتارێكی پێشكەش كرد

⋙ بەڤیدیۆوە... له‌ ئاسمانی هۆنگ كۆنگ دۆلار ده‌بارێت


زۆرترین بینراو