English | عربي



هەڵمەتی زیندانیكردنی (تاوانبارانی بازرگانی) لە ئێران دەستی پێكرد

2018/08/12 | 20:21

هەواڵی کوردستان - 100 بەرپرسی ئێرانی گەشتی دەرەوەی وڵاتیان لێ قەدەخە كرا

هاوكات لەگەڵ سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا، دادگا و پۆلیسی ئەم وڵاتە هەڵمەتێكی دەستگیركردنی بازرگانانی دەستپێكردووە بۆ ڕێگری لە دیاردەی ساختەكاری و هەڵگرتنی خۆراك و زیان گەیاندن بەئابووریی وڵاتەكە، هەروەها گەشتی دەرەوەش لە 100 بەرپرسی وڵاتەكە قەدەخە كراوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە دەسەڵاتی دادوەری ئێرانی بڵاوی كردەوە دەیان هاووڵاتییان دەستگیر كردووە بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ئابووری، هەروەها ڕێگریشیان لە هەندێكیان كردووە گەشتی دەرەوەی بكەن.

غولام موحسینی گوتەبێژ بەناوی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند دوژمنانی ئێران، بەتایبەتی ئیسرائیل و ئەمریكا گوشاری زۆر دەخەنە سەر گەلی ئێران، دەیانەوێ لە ڕێگەی ئابوورییەوە ئەم كارە بكەن، هەندێك كەس لەم دۆخە سوودمەندن و دەیانەوێ هەلەكە بۆ قازانجی خۆیان بقۆزنەوە، ئەمەش لە ڕێگەی شاردنەوەی شمەك و بەقاچاخ ئاودیوكردن و بەرزكردنەوەی نرخی كەلوپەلەكانەوە ئەنجام دەدەن.

هەروەها دووپاتی كردەوە دادگا ڕێگری لەو تاوانە بازرگانیانە دەكات و تۆمەتباران دەستگیر دەكات.

تا ئێستە 67 تاوانباری ئابووری دەستگیر كراون.

هەروەها 100 بەرپرسی دەوڵەتیش گەشتی دەرەوەیان لێ قەدەخە كراوە.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: نرخى گه‌شتى عومره‌ دابەزیوە

⋙ خەندان کارنامەی چوارساڵی داھاتووی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی بڵاودەکاتەوە

⋙ گه‌نجێك له‌ شاره‌زوور به‌ چه‌قۆ كوژرا

⋙ ڕیاڵ مەدرید لە دورخستنەوەی ڕاهێنەرەکەی زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت

⋙ وێنە.. مێسی دوای پێکانەکەی لە شەقامەکانی کەتەلۆنیا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ : گۆڵەکەی مارسیلۆ دژی پلزن

⋙ ڤیدیۆ : سەرجەم گۆڵەکانی گێمی یەکەم


زۆرترین بینراو