English | عربي



قەڵادزێ.. گەنجێک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

2018/06/26 | 09:16

هەواڵی کوردستان -

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕای گەیاند، کاتژمێر 12:00 ی شەوی رابردوو لە گەڕەکی ڕاپەڕینی قەڵادزێ گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە.

 

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو گەنجێک  بەناوی (س .

ح .

م) تەمەن 17 ساڵ، پیشە کاسب بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا و پاش توێکاری، تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە".

 

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستە ڕوو: "بە گوتەی کەسوکارەکەی ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە ئەو گەنجە لە ماڵی دراوسێکەیان سەرقاڵی شۆردنی ماتۆرسکیل بووە و لەو کاتەشدا دەستی بەر تەزووی کارەبا کەوتووە و ئەمەش بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی".

 

گوتیشی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ رۆژنامەنوسێك: سەرۆك كۆمارى عێراق و چەند لایەنێك ئاراستەى دۆخى رۆژئاڤایان گۆڕى

⋙ بابەکر زێباری: دۆخی خراپی عێراق و سووریا رێگا خۆشکەرە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش

⋙ لە سۆران هه‌لى كار بۆ ده‌یان خاوه‌ن پێداویستیى تایبەت ده‌ڕه‌خسێندرێت

⋙ بەختیار عەلی لەسەر دۆخی رۆژئاڤا بۆچونی خۆی دەربڕی

⋙ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كاروانێكی هێزەكانی ڕژێمی ئەسەدیان كردە ئامانج

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ کاروانێکی خەڵکی سڤیل لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا

⋙ بەڤیدیۆ.. توركیا كاروانێكی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان له‌ سه‌رێكانی بۆردومان کرد


زۆرترین بینراو