English | عربي



مه‌سروور بارزانی: بەیه‌كگرتوویی خواستی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی شكۆمه‌ندانه‌ سه‌رده‌خه‌ین

2018/06/14 | 21:08

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ پێنجشەممە مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی هاتنەوەی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ئومێدی خواستووە ئه‌م جه‌ژنه‌‌ هانده‌ر بێت بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی پارته‌ نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستان.

لە پەیامەكەدا هاتووە "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز‌، پیرۆزبایی برایانه‌ی خۆم له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م".

هەروەها له‌ خودا، ‌داواكارە ڕۆژوو و عیباده‌تی ئه‌م مانگه‌ی له‌ هه‌موو موسڵمانان قبووڵ كردبێت و گیانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزراو بێت، كه‌ بێ به‌رانبه‌ر به‌گیانی خۆیان به‌رگری له‌ خاك و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە كۆتاییدا ئومێدی خواستووە "ئه‌م جه‌ژنه‌‌ هانده‌ر بێت بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی نێوان هێز و پارته‌ نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی مافه‌ سرووشتی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دی بهێنین و ویستی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی شكۆمه‌ندانه‌ سه‌ربخه‌ین".










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پۆلیسی تورکیا نزیک بووەتەوە لەدۆزینەوەی تەرمی جەمال خاشقچی

⋙ گۆڕان هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى بۆ دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنه‌كان دواخست

⋙ بزووتنەوەی گۆڕان بەرپرسێکی باڵا لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە

⋙ بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی بزووتنەوەی ئیسلامی: شەڕی پردێ گەورەترین داستانی ھێزی پێشمەرگەیە

⋙ ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : ئاتله‌تیکۆ مه‌درید ١-١ڤیاریال

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : ئاتله‌تیکۆ مه‌درید ١-١ڤیاریال

⋙ ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : یۆڤینتۆس ١-١ جه‌نه‌وا


زۆرترین بینراو