English | عربي



سه‌ركرده‌یه‌ك: سه‌ركرده‌كانى حزبى شیوعى عێراق ناكۆكییان تێكه‌وت

2018/06/14 | 20:16

هەواڵی کوردستان - سه‌ركرده‌یه‌كی حزبى شیوعی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاشكراى كرد، ناكۆكییه‌كى گه‌وره‌ له‌ ناو حزبدا به‌هۆى هاوپه‌یمانێتى ‹سائیروون› و ‹فه‌تح› به‌سه‌رۆكایه‌تی هادى عامری، دروست بووه‌.

سه‌ركرده‌كه‌ى حزبى شیوعى، كه‌ حزبه‌كه‌یان به‌شێكه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتی سائیروون به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌در، به‌(باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "له‌و كاته‌وه‌ى كه‌ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سائیروون هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ لیستى فه‌تح ڕاگه‌یاندووه‌، حزبى شیوعى ناكۆكیی گه‌وره‌ى تێكه‌وتووه‌ و دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا".

سه‌ركرده‌كه‌، كه‌ داواى كرد ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كرێت، گوتیشی: "به‌هۆى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه‌، به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كان و ئه‌ندامانى حزب، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كردووه‌".

شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو، موقته‌دا سه‌در، دواى ئه‌وه‌ى هادى عامرى سه‌ردانى كرد، هاوپه‌یمانێتى لیستى سائیروون و لیستى فه‌تحی ڕاگه‌یاند.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ کۆمیتەى ئایین و باوەڕەکانى کۆدار: رێزگرتن لە کەرامەتى مرۆیى هەنگاوێکە بۆ دەستپێکردنى ژیانی شکۆمەدانە

⋙ تورکیا لە لای ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی سکاڵای دژی ئەمریکا دەربڕی

⋙ خوێندنى کوردى لە کەرکوک تووشى قەیران دەبێت

⋙ مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوای لێخۆشبون و گەردن ئازادیی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

⋙ ئەردۆغان: هێرشە ئابورییەکانی بۆسەر وڵاتەکەمان چۆکمان پێدانادات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. ھەڤاڵ ئیبراھیم لە جەژندا هەوادارانی دڵخۆش دەکات

⋙ ب ڤیدیۆ – تێشتا سپێدا جەژنێ ل گۆندێ بالندا


زۆرترین بینراو