English | عربي



فایەق شێخ عەلی: ئەوەی بەتەمای حكوومەتی نوێ بێت خەیاڵی خاوە

2018/06/14 | 19:48

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ پێنجشەممە فایەق شێخ عەلی پەرلەمانتاری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی (تەمەدون)، بەگاڵتەوە باسی لەوانە كرد كە هیوایان بەباڵای حكوومەتی نوێی عێراقەوە هەڵواسیوە و گوتی ئەوانەی وا دەزانن حكوومەتی نوێ چاكسازی پێدەكرێت، خەیاڵیان خاوە.

شێخ عەلی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی ئەوەی دەبێتە جێگەی گاڵتە لەلای ئەو، هیوای بەرزی خەڵكە بەحكوومەتی نوێی عێراق، لە كاتێكدا لە سایەی حكوومەتی نوێدا خزمەتگوزارییەكان لە حكوومەتی پێشوو خراپتر دەبن.

پەرلەمانتارە عێراقیەكە كە بەراشكاوی لە قسەكردندا ناسراوە، دەڵێ "زۆرترین شت كە جێی گاڵتەجاڕیە، ئەوەیە خەڵكێكی زۆر تەمایان بەحكوومەتی نوێ هەیە، گوایە سەرتاپای كێشەكانی عێراق چارەسەر دەكات و جیاوازی دەبێت لە حكوومەتەكانی پێش خۆی".

فایەق شێخ عەلی نووسیویەتی "بەخوێندنەوەی خۆم بۆ دۆخەكە، پێموایە حكوومەتی نوێ هیچ كێشەیەك چارەسەر ناكات، خزمەتگوزارییەكان خراپتر دەبن، بەشی حزبەكانیش لە وەزارەتەكاندا وەك خۆیان دەمێننەوە".










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ چه‌ند وێنه‌ ژ شه‌شه‌مين فلمه‌ فيسته‌ڤالا نێڤده‌وله‌تى يا دهۆكێ 

⋙ هێزەکانی هەسەدە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا ٣١ چەکداری داعشیان کوشتووە

⋙ لەرۆژی هەڵبژاردندا ١٧٠ کەس بەهۆی تەقینەوەوە کوژراون و برینداربون

⋙ به‌شداری گۆران له‌ حكومه‌تی ئه‌مجاره‌ی هه‌رێم به‌قازانجی ده‌كه‌وێته‌وه‌ ؟

⋙ مێرکڵ ئیدانەی کوشتنی خاشقچی و داوای ڕونکردنەوە لە سعودیە دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : ئاتله‌تیکۆ مه‌درید ١-١ڤیاریال

⋙ ڤیدیۆی گۆڵه‌کان : یۆڤینتۆس ١-١ جه‌نه‌وا


زۆرترین بینراو