English | عربي



حه‌كیم و سه‌در: راوێژمان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات كردووه‌

2018/05/18 | 15:08

هەواڵی کوردستان - خه‌ندان-هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در و حیكمه‌ی نیشتمانی، رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێزی ته‌كنۆكراتی دوور له‌ تایفه‌گه‌ری و جه‌ختیانكرده‌وه‌ ده‌رگاكانیان واڵایه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان. عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ و موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون، كۆبوونه‌وه و پرسی پێکهێنانی ‌حكومه‌تیان تاوتوێکرد. هه‌ردوو سه‌ركرده‌ ئاشكرایان كرد، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێزی ته‌كنۆكراتی دوور له‌ تایفه‌گه‌ری و، جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ ده‌رگاكانیان واڵایه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان. سه‌در وتى"سه‌رقاڵی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی باوكایه‌تیین، تاكه‌كانیان له‌ ته‌كنۆكرات و كه‌سانی خاوه‌ن پسپۆڕ و شاره‌زا پێكدێن". لای خۆیه‌وه‌ عه‌ممار حه‌كیم، داوای له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد به‌جددی سەیری ئەو تانانە بکات، کە پێشكه‌شكراون له‌باره‌ی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بريسيێ ياريكه‌ره‌كێ ته‌پا پێ كوشت

⋙  چه‌ندین خارنگه‌ه و نانپێژ و جوانکاری ل به‌رده‌ره‌ش و رۆڤیا هاتنه‌ داخستن

⋙ فوئاد حسێن پێشوازيێ ل سه‌رۆكێ كۆمپانيا شل ل عيراقێ دكه‌ت

⋙ ئه‌نجامێن دووماهیێ‌ یێن پلێن سه‌رپه‌رشتیاریێ‌ هاتنه‌ راگه‌هاندن

⋙ كۆسرەت رەسوڵ: سلێمانی لە ئاست دوژمناندا رەمزی یاخی بوون و مقاوەمەی شۆڕشگێڕانە بووە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. پیاوێك به‌به‌رچاوى كامێراكانه‌وه‌ كووپى قاوه‌ خواردنه‌وه‌كه‌ى ئه‌سه‌دى شكاند

⋙ ڤیدیۆ.. خولێکی دیکەی دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی بەڕێوەچو


زۆرترین بینراو