English | عربي



قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی عادل موراد: ماڵئاوا پیاوه‌ ناخ سپی وخه‌مخۆره‌كه‌ی یه‌كێتیی ماڵئاوا پێشمه‌رگه‌ و رۆشنبیره‌كه‌ی شاخ وشار

2018/05/18 | 14:48

هەواڵی کوردستان - قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی عادل موراد پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی كه‌سوكار و هاوڕێ و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌… به‌ڕێزان كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كاك عادل موراد به‌ڕێزانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌داخه‌وه‌ و به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سیاسه‌تمه‌دار كاك (عادل موراد) مان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و ماته‌مینی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری كۆچكردوو و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین.خوالێخۆشبوو كاك عادل، وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك و هاوسه‌نگه‌ری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ویه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژیانی خۆی بۆ خه‌بات و تێكۆشان له‌ پێناو مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كورد ته‌رخان كردبوو، كه‌سێكی ڕۆشنبیر و نیشتمان په‌روه‌ر و هه‌ق بێژ بوو، هه‌موو ئاوات و ئامانجی سه‌رخستنی ڕێبازه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و یه‌كێتی بوو، به‌داخه‌وه‌، مه‌رگ ڕێگه‌ی نه‌دا ئه‌م جاره‌ كاك عادل به‌شدار بێت له‌ خۆشییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ده‌ستدانی مایه‌ی په‌ژاره‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موو لایه‌كمان.

له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ گیانی پاكی كاك عادل به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، سه‌بوری و دڵنه‌واییش به‌ كه‌سوكار و دۆست و هه‌ڤاڵانی ببه‌خشێت.

ماڵئاوا پیاوه‌ ناخ سپی وخه‌مخۆره‌كه‌ی یه‌كێتیی ماڵئاوا پێشمه‌رگه‌ و رۆشنبیره‌كه‌ی شاخ وشار.

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون قوباد تاڵه‌بانی










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ قەڵادزێ؛ هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مادده‌ كحولییه‌كانەوە گیانی له‌ده‌ستدا

⋙ "ئه‌مریكا 5ی نۆڤه‌مبه‌ر توندترین سزا ده‌سه‌پێنێت".. ئێران پێشنیازێكی ئه‌مریكای بۆ دانوستان ره‌تكرده‌وه‌

⋙ ئەستێرە ناوەڕاستکارەکەی سیتی دەیەوێت پێش دێربی بگەڕێتەوە

⋙ پۆلیسی راپەرین گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەك رادەگەیەنێت

⋙ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران داواى لێپرسينه‌وه‌ له‌ باڵيۆزى به‌ريتانيا ده‌كات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. كچێكی نابینای فه‌ڵه‌ستینی به‌ زمانی كوردی گۆرانی ده‌ڵێ

⋙ به‌ڤیدیۆ..گوته‌بێژى میلیشیایه‌كی شیعه‌ سووكایه‌تی به‌ كه‌عبه‌ و موسڵمانانى سونه‌ ده‌كات


زۆرترین بینراو