English | عربي




2018/05/18 | 13:56

هەواڵی کوردستان - خەندان سپۆرت-مایکڵ ئۆینی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاشکرایکرد کە یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان دیاریدەکات.ئۆین لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی (ئێکس پرێسی) بەریتانی دەڵێت "گەر ریاڵ مەدرید نازناوی چامپیۆنس لیگی ئەمساڵ بەرزبکاتەوە، بەدڵنیاییەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ شایستەی تۆپی ئاڵتوونییە".لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو ئەستێرەیەی پێشووی ئینگلتەرا ئاماژەی بەوە کردووە ئەگەر یانەی لیڤەرپوڵ ببێتە خاوەنی نازناوی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە، ئەوا محەمەد سەڵاحی میسری بەشایستەی خەڵاتی بالۆن دۆر دەزانێت.لەکۆتایی قسەکانیدا مایکل ئۆین ئاشكرایکردووە کە ساڵانێکە مێسی و رۆناڵدۆ مۆنۆپۆلی خەڵاتی بالۆن دۆریان کردووەو شایستەی ئەو نازناوەش بوون، چونکە توانیان خاڵی وەرچەرخان لە تۆپی پێدا دروستبکەن و گۆڕانکاری گەورەیان لە شێوەی تۆپی پێدا دروستکرد.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ شاندی یەکێتی و پارتی لە بەغدا کۆ دەبنەوە

⋙ پەرەی کەم وێنەی بۆردومانی ئەفعانستان لەلایەن سەربازانی ئەمریکیەوە.

⋙ یەکێتی لە یەک دەنگی ده‌نگده‌ری خۆی لەشاری کەرکوک خۆش نابێت

⋙ شاندێکی یەکێتی گەیشتە بەغدا

⋙ شه‌به‌ك دوو كورسی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ستهێنا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ئەلیسا لەڤیستڤاڵی كان دەكەوێتە دۆخێكی نەخوازراوەوە

⋙ به‌ڤیدیۆ.. شیرین له‌ ڕه‌مه‌زاندا جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت


زۆرترین بینراو