English | عربي



زەریف: واشنتن نایەوێت دەستبەرداری سیاسەتی تیرۆری ئابوری بەرامبەر ئێران ببێت

2020/03/27 | 01:00

هەواڵی کوردستان -

خەندان-وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەتای کۆڤید-19 جیهان بەرەو لەناوچون دەبات، جیاوازی لە نێوان هیچ گەلێکیشدا ناکات، تەنانەت ئەمریکاش پێویستی بە یارمەتی وڵاتانی دیکەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە، سەرەڕای ئەمە واشنتن رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری سەپاندنی سزا بەسەر گەلی ئێراندا ببێت.محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "پەتای کۆڤید-19 جیهان بەرەو لەناوچون دەبات، جیاوازی لەنێوان هیچ گەلێکیشدا ناکات، تەنانەت ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش کە گەورەترین وڵاتە لەڕوی ئابورییەوە پێویستی بە یارمەتی وڵاتانی دیکەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".زەریف بۆ پاڵپشتیکردن لە وتەکانی هەواڵێکی رۆژنامەی "Wall street journal"ی ئەمریکی بڵاوکردەوە، کە دۆناڵد ترەمپ داوای هاوکاری لە رێبەری کۆریای باکور دەکات 

زەریف بۆ پاڵپشتیکردن لە وتەکانی هەواڵێکی رۆژنامەی "Wall street journal"ی ئەمریکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا داوای هاوکاری لە کیم جونگ ئون، رێبەری کۆریای باکور دەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناسەرەڕای ئەوەی قەیرانی کۆرۆنا روبەڕوی جیهان بوەتەوە واشنت رەتدیدەکاتەوە تیرۆری ئابوری بەرامبەر گەلی ئێران بوەستێنێت

 

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکردوە، "سەرەڕای ئەوەی قەیرانی کۆرۆنا روبەڕوی جیهان بوەتەوە واشنت رەتدیدەکاتەوە تیرۆری ئابوری بەرامبەر گەلی ئێران بوەستێنێت، ئایا واشنتن بەم کارەی دەیەوێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات بە پەتایەکی جیهانی بەردەوام؟".زەریف هاوکات داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیکرد چیتر تەنها سەیری ئەمریکا نەکەن

 

زەریف هاوکات داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیکرد چیتر تەنها سەیری ئەمریکا نەکەن، کە بەردەوام سزای زیاتری ئابوری ناڕەوا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.ئێوارەی ئەمڕۆش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سزای ئابوری بەسەر پێنج دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاندوە، کە لە بوارەکانی بارگاویکردن، بازرگانی، بنیاتنان و بەرهەمهێنانی مادە کیمییایەکاندا کاردەکەن.وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا 15 کەسایەتی ئێرانی خستە ریزی سزا سەپێنراوەکانی وڵاتەکەیەوە

 

هاوکات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا 15 کەسایەتی ئێرانی خستە ریزی سزا سەپێنراوەکانی وڵاتەکەیەوە، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "بەرەنگاربونەوەی تیرۆر" لە وڵاتەکەیدا.ناوەڕاستی ساڵی 2018 ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 بەچەند قۆناغێک کشایەوە، دوبارە سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر ئێران سەپاندویەتی بریتین لە، قەدەغەکردنی کرینی نەوت لە ئێران، بلۆککردنی بانکی ناوەندی تاران، راگرتنی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە و چەندین سزای دیکەی ئابوری.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لە ڕێگەی یاسای چاکسازییەوە ژمێریاریی هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێت

⋙ زانیاری نوێ لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكە لە ئێران ئاشكرا دەكرێن

⋙ دوو منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو ناونران "كرۆنا" و "كۆڤید"

⋙ جیاوازی نێوان بەساڵاچووی ئێمە و بەساڵاچووی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا

⋙ لە هەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی دەمامك دەکرێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ئۆپیک بە ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبوونەوەیەک لەبارەی نرخی نەوت ساز دەکات

⋙ وێنە و ڤیدیۆ؛ کارگەی دروستکردنی خواردن و پارکی ئۆتۆمبێل لە فرەنسا و ئیسپانیا دەکرێن بە مەیتخانە


زۆرترین بینراو