English | عربي



ئەمریکا: پێدەچێت کۆرۆنا ببێت بە پەتایەکی وەرزی و ساڵانە سەرهەڵبداتەوە

2020/03/27 | 00:00

هەواڵی کوردستان -

خەندان-بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان پێیوایە، پەتای کۆڤید-19 دەبێت بە پەتایەکی وەرزی و ساڵانە سەرهەڵدەداتەوە.هۆشداری دەدات لەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێت بە ڤایرۆسێکی وەرزی و هەمو ساڵێک لە وەرزی پایز و زستاندا سەرهەڵبداتەوە

د.

ئەنتۆنی فاوسی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان و پۆسپۆڕی بەرگریزانی هۆشداری دەدات لەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای بازدان(Mutation)ی هەبێت بتوانێت ببێت بە ڤایرۆسێکی وەرزی و هەمو ساڵێک لە وەرزی پایز و زستاندا سەرهەڵبداتەوە.فاوسی لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی وتی، "ئەو پرسیارەی کە زۆر دوبارە دەبێتەوە ئەوەیە، ئاخۆ ئەگەری ئەوە هەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتە بە ڤایرۆسێکی وەرزی یاخود نا، منیش لە وەڵامدا دەڵێم بەڵێ ئەو ئەگەرە لە ئارادا هەیە".رەنگە هەر لە ماوەی ئەمساڵدا شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقاوە بە جیهاندا بڵاوببێتەوە

فاوسی هۆشداری ئەوەدەدات بە جیهان, کە رەنگە هەر لە ماوەی ئەمساڵدا شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقاوە بە جیهاندا بڵاوببێتەوە.ئەو وڵاتانە تازە پێدەنێنە وەزری ساردەوە

بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان، لە وتەکانتدا پشتی بەو راستیە بەستوە کە لە ناوەراستی ئەم مانگەوە ژمارەی توشبوان لە وڵاتانی ئەفریقادا زیادی کرد، بە وتەی فاوسی هۆکارەکەی ئەوەیە، "ئەو وڵاتانە تازە پێدەنێنە وەزری ساردەوە". پێش سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی پەتاکە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر و پێکەوتەی گونجاو بۆ ڤایرۆسەکە دەدەن

لەبەشێکی دیەکی وتەکانیدا ئەوەی خستەڕو، پێش سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی پەتاکە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر و پێکەوتەی گونجاو بۆ ڤایرۆسەکە دەدەن.ژمارەی توشبوان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان بەگشتی و وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا بەتایبەت لە هەڵکشانی بەردەوامدایە، ئێوارەی ئەمڕۆش ژمارەی هەڵگرانی ئەو ڤایرۆسە لە سەرانسەری جیهاندا 520 هەزار کەسی تێپەڕاند و لەو ژمارەیەش  زیاتر لە 79 هەزاریان لە ئەمریکا تۆمارکراوە.هاوکات لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا 3  هەزار و  150 حاڵەت تۆمارکراون، کە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە کەمتر لە 100 حاڵەت تۆمارکرابون.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لە ڕێگەی یاسای چاکسازییەوە ژمێریاریی هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێت

⋙ زانیاری نوێ لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكە لە ئێران ئاشكرا دەكرێن

⋙ دوو منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو ناونران "كرۆنا" و "كۆڤید"

⋙ جیاوازی نێوان بەساڵاچووی ئێمە و بەساڵاچووی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا

⋙ لە هەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی دەمامك دەکرێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ئۆپیک بە ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبوونەوەیەک لەبارەی نرخی نەوت ساز دەکات

⋙ وێنە و ڤیدیۆ؛ کارگەی دروستکردنی خواردن و پارکی ئۆتۆمبێل لە فرەنسا و ئیسپانیا دەکرێن بە مەیتخانە


زۆرترین بینراو