English | عربي



هەشت وڵاتات داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەن فشاربکاتە سەر واشنتن بۆ لابردنی سزاکان

2020/03/27 | 00:00

هەواڵی کوردستان - خەندان-هەشت وڵاتی جیهان نامەیەکیان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کرد، فشار بکاتە سەر واشنتن بۆ لابردنی سزاکانی سەر ئێران، کە ڕێگرە لە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

نێردەی ئێران لە نەوەیەکگرتوەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هەریەک لە وڵاتانی روسیا، چین، ڤەنزوێلا، کۆریای باکور، نیگاراگۆ، کوبا و سوریا داوایان لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کردوە بە خێرایی رێوشوێنی یاسایی بۆ لابردنی سزا ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بگرێتەبەر.

پێویستە سزا ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لابدرێت

 

هەر لەونامەیە هاتوە، پێویستە سزا ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لابدرێت، تا ئێرانیش بتوانێت وەک هەر وڵاتێکی دیکەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهەمو توانای خۆیەوە بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێتەوە.

سزای ئابوری بەسەر پێنج دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاندوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سزای ئابوری بەسەر پێنج دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاندوە، کە لە بوارەکانی بارگاویکردن، بازرگانی، بنیاتنان و بەرهەمهێنانی مادە کیمییایەکاندا کاردەکەن.

هاوکات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا 15 کەسایەتی ئێرانی خستەریزی سزا سەپێنراوەکانی وڵاتەکەیەوە، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "بەرەنگاربونەوەی تیرۆر" لە وڵاتەکەیدا.

ناوەڕاستی ساڵی 2018 ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 بەچەند قۆناغێک کشایەوە، دوبارە سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.

ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر ئێران سەپاندویەتی بریتین لە، قەدەغەکردنی کرینی نەوت لە ئێران، بلۆککردنی بانکی ناوەندی تاران، راگرتنی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە و چەندین سزای دیکەی ئابوری.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ زانیاری نوێ لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكە لە ئێران ئاشكرا دەكرێن

⋙ دوو منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو ناونران "كرۆنا" و "كۆڤید"

⋙ جیاوازی نێوان بەساڵاچووی ئێمە و بەساڵاچووی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا

⋙ لە هەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی دەمامك دەکرێتەوە

⋙ دوایین ئامارە جیهانیەکان لە بارە ڤایرۆسی کۆرۆناوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ئۆپیک بە ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبوونەوەیەک لەبارەی نرخی نەوت ساز دەکات

⋙ وێنە و ڤیدیۆ؛ کارگەی دروستکردنی خواردن و پارکی ئۆتۆمبێل لە فرەنسا و ئیسپانیا دەکرێن بە مەیتخانە


زۆرترین بینراو