English | عربي



دو موشه‌ك ئاڕاسته‌ی  بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق كران

2020/03/26 | 23:00

هەواڵی کوردستان - خەندان-فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو دو موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شه‌كانی به‌غداد له‌ ناوچه‌ی سه‌وز كراون.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، شەوی رابردو دو موشه‌ك له‌ ناوچه‌ی نه‌هزه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیه‌كانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدادو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ناوچه‌ی سه‌وز كراون.

ئه‌و هێرشانه‌ له‌كاتێكدا بون، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌رقاڵی كه‌مكردنه‌وه‌ و كشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌راهێنه‌ر و سه‌ربازه‌كانیان بون

 

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئاڕاسته‌كردنی موشه‌كه‌كانی به‌كارێكی هه‌ڵه‌و دور له‌یاسا وه‌سفكردوه‌ و رایگەیاند، ئه‌و هێرشانه‌ له‌كاتێكدا بون، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌رقاڵی كه‌مكردنه‌وه‌ و كشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌راهێنه‌ر و سه‌ربازه‌كانیان بون له‌ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی عێراق، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، هه‌مو هه‌وڵه‌كان له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و به‌رگرتن له‌ زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خراونه‌ته‌ڕگه‌ڕ، تا گه‌لی عێراق ئه‌و دۆخه‌ تێپه‌ڕێنێت.

له‌یاسا ده‌رچوه‌كان دۆخی ئێستای قه‌یرانه‌كان زیاتر ئاڵۆز ده‌كه‌ن

 

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌، له‌یاسا ده‌رچوه‌كان دۆخی ئێستای قه‌یرانه‌كان زیاتر ئاڵۆز ده‌كه‌ن و به‌هه‌لێكی ده‌زانن بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان، له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بكه‌رانی ئه‌و تاوانانه‌ به‌په‌له‌ ده‌ستگیرده‌كرێن و راده‌ستی دادگا ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی سزادانیان.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لە ڕێگەی یاسای چاکسازییەوە ژمێریاریی هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێت

⋙ زانیاری نوێ لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكە لە ئێران ئاشكرا دەكرێن

⋙ دوو منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو ناونران "كرۆنا" و "كۆڤید"

⋙ جیاوازی نێوان بەساڵاچووی ئێمە و بەساڵاچووی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا

⋙ لە هەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی دەمامك دەکرێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ئۆپیک بە ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبوونەوەیەک لەبارەی نرخی نەوت ساز دەکات

⋙ وێنە و ڤیدیۆ؛ کارگەی دروستکردنی خواردن و پارکی ئۆتۆمبێل لە فرەنسا و ئیسپانیا دەکرێن بە مەیتخانە


زۆرترین بینراو