English | عربي



سەرۆک پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵبژێردرا

2020/03/26 | 23:00

هەواڵی کوردستان - خەندان- سەرۆکی حزبی شین و سپی ئیسرائیل وەک سەرۆک پەرلەمانی وڵاتەکە هەڵبژێردرا، ئەوەش لە چوارچێوەی رێککەوتنێک لەگەڵ حزبی لیکۆدی ئیسرائیلی دێت کە نەتانیاهۆ سەرۆکایەتی دەکات.ئەمشەو بە کۆی 74 دەنگی بەڵی بەرامبەر 18 دەنگی نەخێر، بینی گانتز، سەرۆکی حزبی شین و سپی وەک سەرۆک پەرلەمانی ئیسرائیل (کنیست) هەڵبژێردرا.

گانتز لەمیانەی یەکەمین وتاریدا کە لە دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کینست پێشکەشیکرد رایگەیاند، "دیموکراتی سەرکەوت"، هەڵبژاردنی ئەو وەک سەرۆک پەرلەمان بەمەستی یەکخستنی وڵات بوە.

رێگە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوی نیشتیمانی لە نێوان حزبەکەی گانتز و نەتانیاهۆ خۆشدەکات

بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل هەڵبژاردنی گانتز، وەک سەرۆکی کنیست لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان حزبی سین و سپی  و حزبی لیکۆد دێت، کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەرۆکایەتی دەکات دێت، رێگە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوی نیشتیمانی لە نێوان حزبەکەی گانتز و نەتانیاهۆ خۆشدەکات، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

لەوبارەیەوە نەفتالی بینیت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، کاتنز هەنگاوێکی بوێرانەی ناوە بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ ئەنجامداوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ زانیاری نوێ لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكە لە ئێران ئاشكرا دەكرێن

⋙ دوو منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو ناونران "كرۆنا" و "كۆڤید"

⋙ جیاوازی نێوان بەساڵاچووی ئێمە و بەساڵاچووی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا

⋙ لە هەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی دەمامك دەکرێتەوە

⋙ دوایین ئامارە جیهانیەکان لە بارە ڤایرۆسی کۆرۆناوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ئۆپیک بە ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبوونەوەیەک لەبارەی نرخی نەوت ساز دەکات

⋙ وێنە و ڤیدیۆ؛ کارگەی دروستکردنی خواردن و پارکی ئۆتۆمبێل لە فرەنسا و ئیسپانیا دەکرێن بە مەیتخانە


زۆرترین بینراو