English | عربي




2020/03/26 | 22:00

هەواڵی کوردستان -

خەندان-حکومەتی بریاتانیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ڤایرپسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاستی مەترسیداری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزنیە و مەترسیدار نیە، پێویست بەوە ناکات جیهان پێوەی شپرزە ببن.بەگوێرەی ستانداردی پۆلێنی نەخۆشیە گوازراوەکان تایبەتمەندیەکانی کۆرۆنا شاراوە نیە

حکومەتی بریتانیا لەو بایەننامەیەدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، هۆکاری ئەوەی ئاشکراکردوە، کە بۆچی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدار نیە و دەڵێت، "بەگوێرەی ستانداردی پۆلێنی نەخۆشیە گوازراوەکان تایبەتمەندیەکانی کۆرۆنا شاراوە نیە". 20ی ئەم مانگە، حکومەتی بریتانیا ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ریزبەندی HCID پۆلێنکرد

ئەوەش لە کاتێکدایە کەمتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر و 20ی ئەم مانگە، حکومەتی بریتانیا ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ریزبەندی HCID پۆلێنکرد، بەڵام ئەمڕۆ لەو هەنگاوە پاشگەز بوەوە و لایبرد.بەهۆی ئاشکراکردنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی ڤایرۆسەکە، پێداچونەوەمان بەو بڕیارەدا کرد و لامان برد

حکومەتی بریتانیا لە بەیاننامەکەدا باس لەوەدەکات، "20ی ئەم مانگە، ڤایرۆسی کۆرۆنامان کردە لیستی HCID، ئەوەش بەهۆی نەبونی زانیاری پێویست لەسەر ڤایرۆسەکە و تایبەتمەندیە زانستی و زیندەیەکان، بەڵام بەهۆی ئاشکراکردنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی ڤایرۆسەکە، پێداچونەوەمان بەو بڕیارەدا کرد و لامان برد".دەبێت ئەو ڤایرۆسانەی لەژێر ئەو پۆلێنەدا بن، رێژەی کوشندەییان بەبێ مەرجی تەمەن و جێگیری باری تەندرستی کەسی هەڵگر زۆر بەرز بێت

(High infcetious Consequence Disease-HCID) نەخۆشی دەرئەنجامی زۆرگوزراوە، واتە نەخۆشیەکی درمی کە بەهۆکاری بەرکەوتنی هەڵگری نەخۆشەکە لەگەڵ کەسانی دیکە بە خێرایی و زویی بگوازرێتەوە و پێی نەزانرێت، هاوکات بەگوێرەی مەرجەکانی ئاژانسی خزمەتگوزاری تەندروستی بریتانیا(NHS) دەبێت، ئەو ڤایرۆسانەی لەژێر ئەو پۆلێنەدا بن، رێژەی کوشندەییان بەبێ مەرجی تەمەن و جێگیری باری تەندرستی کەسی هەڵگر زۆر بەرز بێت.

 سەرەڕای رێکارو رێنمانیە پزیشکیەکان بۆ بەرەنگاربونەوە لە تەشەنەکردنی بەشێوازێکی درک پێنەکراو بڵاوببێتەوە

هاوکات مەرجێکی دیکە بۆ پۆلێنکردنی ڤایرۆس لە(HCID) ئەوەیە سەرەڕای رێکارو رێنمانیە پزیشکیەکان بۆ بەرەنگاربونەوە لە تەشەنەکردنی بەشێوازێکی درک پێنەکراو بڵاوببێتەوە.

ئیبۆلا، یەکێکە لەو ڤایرۆسانەی ئاستی مەترسیداری بەرزە و لە لیستی HCID  ئەژمارکراوە

بەگوێرەی کریتێریا و دەستورەکانی (NHS) ئیبۆلا، یەکێکە لەو ڤایرۆسانەی ئاستی مەترسیداری بەرزە و لە لیستی HCID  ئەژمارکراوە.نەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلا (EVD) یان پەتای ئیبۆلای خوێنبەربون (EHF) ناسراوە، نەخۆشییەکی مەترسیدارە، زۆر جاریش کوشندەیە، پاش توشبون رێژەی مردن دەگاتە سەدا 90، ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵی کێوی توشبو بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.ئیبۆلا ھەروەھا لە مرۆڤیشەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، واتا نەخۆشییەکی درمییە، بە شێوەیەکی سروشتی ئەم ڤایرۆسە لە ئەفریقادا لە لەشی ھەندێک جۆری شەمشەمەکوێرەی میوەدا Fruit bats دەژی، ھەروەھا لە لەشی چامپانزی و گۆرێلا و جۆری دیکەی مەیموندا، تا ئێستا ھیچ پێکوتەیەک، یان ڤاکسینێک دژی ڤایرۆسی ئیبۆلا لەبەردەستدا نییە. 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لە ڕێگەی یاسای چاکسازییەوە ژمێریاریی هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێت

⋙ زانیاری نوێ لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكە لە ئێران ئاشكرا دەكرێن

⋙ دوو منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو ناونران "كرۆنا" و "كۆڤید"

⋙ جیاوازی نێوان بەساڵاچووی ئێمە و بەساڵاچووی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا

⋙ لە هەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی دەمامك دەکرێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ئۆپیک بە ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبوونەوەیەک لەبارەی نرخی نەوت ساز دەکات

⋙ وێنە و ڤیدیۆ؛ کارگەی دروستکردنی خواردن و پارکی ئۆتۆمبێل لە فرەنسا و ئیسپانیا دەکرێن بە مەیتخانە


زۆرترین بینراو