English | عربي



یه‌كه‌م په‌نابه‌ری عێراق له‌ بریتانیا بەکۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا

2020/03/26 | 21:00

هەواڵی کوردستان - خەندان-وتەبێژی وەزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له‌ناو هاوڵاتیانی عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وتەبێژی وەزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هاوڵاتیبه‌كی عێراقی له‌ له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی بریتانیا دوای توشبونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

چاودێری دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاوڵاتیه‌و مه‌راسیمی ناشتنه‌كه‌ی ده‌كه‌ين

ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌ رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ له‌نده‌ن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌، چاودێری دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاوڵاتیه‌و مه‌راسیمی ناشتنه‌كه‌ی ده‌كه‌ين.ئه‌حمه‌د سه‌حاف باسی لەوەشکرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كارده‌كات به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی ناشتنی ئه‌و هاوڵاتیه‌ عێراقییه‌ له‌ یه‌كێك له‌گۆڕستانه‌كانی له‌نده‌ن.

پێشتریش، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبو، كۆی ژماره‌ی توشبوانی هاوڵاتیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌یشتوه‌ته‌ 20 حاڵه‌ت كه‌، 10 حاڵه‌ت له‌ ئوردن، شه‌ش له‌ئیتاڵیا، دو له‌لوبنان، حاڵه‌تێك له‌كه‌نه‌داو حاڵه‌تێكیش له‌ئێرانن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ زانیاری نوێ لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكە لە ئێران ئاشكرا دەكرێن

⋙ دوو منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو ناونران "كرۆنا" و "كۆڤید"

⋙ جیاوازی نێوان بەساڵاچووی ئێمە و بەساڵاچووی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا

⋙ لە هەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی دەمامك دەکرێتەوە

⋙ دوایین ئامارە جیهانیەکان لە بارە ڤایرۆسی کۆرۆناوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ئۆپیک بە ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبوونەوەیەک لەبارەی نرخی نەوت ساز دەکات

⋙ وێنە و ڤیدیۆ؛ کارگەی دروستکردنی خواردن و پارکی ئۆتۆمبێل لە فرەنسا و ئیسپانیا دەکرێن بە مەیتخانە


زۆرترین بینراو