English | عربي



سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی کوێت کرد

2020/02/15 | 13:00

هەواڵی کوردستان -

میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کوێت شێخ سەباح حەمەد ئەلسەباح کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت تاوتوێ کران.

سەرۆک وەزیرانی کوەیت ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری بازرگانیدا.

سەرۆک وەزیرانی کوەیت ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگی لە ناوچەکەدا هەیە و دەرفەتی باشی وەبەرهێنانیش لە هەرێم هەیە و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانین.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس دەوڵەتی کوەیتی کرد بۆ گرنگیدانیان بە پەیوەندیی لەگەڵ هەرێم و گوتیشی زەمینەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان هەیە و هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ وەبەرهێنەران ناوخۆیی و دەرەکی دەکەین.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ڕوسیا : تورکیا پاڵپشتی لە ڕەشەکوژان دەکا

⋙ ڕوانگە و ڕامان - 20-02-2020

⋙ ڕۆژنامەنوسێک نامەیەک ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات

⋙ لە رۆژی جیهانی زمانی دایكدا، كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی كورد دەكات

⋙ حوکمەتا هەرێما كوردستانێ دەربارەی زارۆیا هەشت سالی یا هەولێرێ هاتە دەنگ

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ژنێك لە پوتین دەپرسێت "دەتوانیت مانگانە بە 170 دۆلار ژیانت بەڕێبكەیت؟"

⋙ به‌ ڤیدیۆ.. تووشبووێكی كۆرۆنا به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوبكاته‌وه‌


زۆرترین بینراو