English | عربي



جێگری سوپاسالار: ھەموو چالاكی و ھەماھەنگییەكانی ھاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگە دەستی پێكردووەتەوە

2020/02/15 | 12:00

هەواڵی کوردستان -

هەولێر-KDP.info- بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ،  ھەماھەنگی و ھاوكاریی ھاوپەیمانان بۆ ھێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە و دەشڵێ، ئەوەی پێشتر ھەبوو لە نێوان پێشمەرگە و ھاوپەیمانان، بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە دەچێت.

لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "راستە پێشتر ھەموو چالاكی و ھەماھەنگییەكانی ھاوپەیمانان دژی داعش راگیرابوون لە مەشق و چالاكیی ئاسمانی، بەڵام لە ئێستادا دەستی پێكردووەتەوە و لە ھەموو روویەكەوە ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ھەماھەنگی و ھاوكارییان ھەیە.

شێخ كەمال گوتیشی: "بە شێوەیەكی گشتی ھەموو ھاوكاری و ھەمانگییەكی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزی ھاوپەیمان بەردەوامی ھەیە چ لە ڕووی مەشق و راھێنانەوە بە ھێزەكانی پێشمەرگە، یانیش پاڵپشتیی لۆجستی بۆ ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.

 

قائید میرۆ









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ڕوسیا : تورکیا پاڵپشتی لە ڕەشەکوژان دەکا

⋙ ڕوانگە و ڕامان - 20-02-2020

⋙ ڕۆژنامەنوسێک نامەیەک ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات

⋙ لە رۆژی جیهانی زمانی دایكدا، كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی كورد دەكات

⋙ حوکمەتا هەرێما كوردستانێ دەربارەی زارۆیا هەشت سالی یا هەولێرێ هاتە دەنگ

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ژنێك لە پوتین دەپرسێت "دەتوانیت مانگانە بە 170 دۆلار ژیانت بەڕێبكەیت؟"

⋙ به‌ ڤیدیۆ.. تووشبووێكی كۆرۆنا به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوبكاته‌وه‌


زۆرترین بینراو