English | عربي



سەرەڕای دەرکەوتنیان پێکەوە لە دەیان وێنەدا ترەمپ بەپێداگریەوە دەڵێت

2019/12/04 | 23:00

هەواڵی کوردستان - خەندان-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سورە لەسەر ئەوەی شازادە ئەندرو، شازادەی یۆرک ناناسێت ئەوەش سەرەڕای هەبونی ئەرشیفێک لە وێنە لەگەڵیدا."شازادە ئەندرو ناناسم، بەڵام چیرۆکێکی ناخۆشی هەیە، نەخێر نایناسم" ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوسان لەگەشتەکەیدا لە لەندەن وای وت.حاشاکردنی ترەمپ لە ناسینی شازادە ئەندرو لەکاتێکدایە، کۆتای وێنەی ترەمپ و ناوبراو تەنها شەش مانگ لەمەوبەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بریتانیا چرکێنراوە، کە تیایدا  ترەمپ و ئەندرو بە پێکەنینەوە بەناو هۆڵەکانی وێبمنستەرسدا پیاسە دەکەن، ئەوە جگە لە دەیان وێنەی دیکەی ئەرشیفی کە پێش بونی بە سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شازادەکە چرکاندویەتی.پێداگری ترەمپ لە نەناسینی شازادە ئەندرو لە کاتێکدایە، لە رۆژنامەکانی ئەمریکا و جیهان پەیوەندی نێوان ئەندرو و جێفری ئەپستین بڵاوبوەتەوە.جێفری ئەپستن، یەکێک لە گەورە بازرگانەکانی ئەمریکا کە بە گێچەڵی سێکسی و قاچاخچێتی بە منداڵان تۆمەتبارکرابو، دوای هەوڵدانێکی خۆکوشتن رێکەوتی10ی ئابی ئەمساڵ ، "لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".شازادە ئەندرو، حاکمی یۆرکی بریتانیا، سێهەم منداڵی شاژنە ئیلێزابێس و شازادەی پێشو فیلیپە.

ترەمپ و شازادە

وێنەیەکی کۆنی ترەمپ و مێلانیای هاوسەری و شازادە ئەندرو، کە لە دواوە ئەپستن دەرکەوتوە

ترەمپ و شازادە









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پەرلەمانی عێراق چوار بڕگەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان هەموار دەکاتەوە

⋙ لە سنووری داقووق داعش گوندێكی كوردانی كاكەیی هاوەنباران کرد

⋙ پیاوێک تاوانێکی سەردەمی نەفامی بەرامبەر کچەکەی ئەنجام دەدات

⋙ کۆنگرێسی ئەمریکا داوای کرد سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت

⋙ ئەکادیمیسیەنەکان بۆ ڕۆژئاوا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی ڕێکدەخەن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. ئارش عوسمان كلیپى (دایه‌)ى بڵاو كرده‌وه‌

⋙ ڤیدیۆ؛ لەنیوزلەندا گڕکانێک تەقییەوە، حکومەت هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان


زۆرترین بینراو